Toggle thick letters. Most people make the mistake of thickening thin letters in the words that have other (highlighted) thick letter Toggle to highlight thick letters خصضغطقظ رَ
Q ad 'Aflaĥa A l-Mu'uminū na
023-001 به ڕاستى ئه‌و بڕوادارانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بوون...
قَ د ْ أَفْلَحَ ا لْمُؤْمِنُونَ
Al-Ladh ī na Hum Fī Ş alātihim Kh āsh i`ū na
023-002 ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ ئارام و دڵ دامه‌زراون و دڵیان لاى خوایه...
ا لَّذِي نَ هُمْ فِي صَ لاَتِهِمْ خَ اشِعُونَ
Wa A l-Ladh ī na Hum `Ani A l-Lagh wi Mu`r iđū na
023-003 ئه‌وانه‌ش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابه‌جێ و بێ هووده دووره په‌رێزن...
وَالَّذِي نَ هُمْ عَنِ ا ل لَّغْ وِ مُعْر ِضُ ونَ
Wa A l-Ladh ī na Hum Lilzzakāati Fā`ilū na
023-004 هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن...
وَالَّذِي نَ هُمْ لِلزَّكَا ةِ فَاعِلُونَ
Wa A l-Ladh ī na Hum Lifurūjihim Ĥāfižū na
023-005 ئه‌وانه‌ش که پارێزه‌رى داوێنى خۆیانن...
وَالَّذِي نَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُ ونَ
'Illā `Alá 'Azwājihim 'W Mā Malakat 'Aymānuhum Fa'inn ahum Gh ay ru Malūmī na
023-006 جگه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ران و که‌نیزه‌که‌کانیاندا نه‌بێت، که ئه‌وه جێگه‌ى لۆمه‌و سه‌ر زه‌نشت نیه، (له بارودۆخى نائاسایدا به‌هۆى جه‌نگه‌وه ئافره‌تانى موسڵمان ده‌که‌ونه ده‌ست دوژمنان‌و ده‌ستدرێژى بێ سنوور ده‌کرێته سه‌ریان، دوور نیه ئافره‌تانى دوژمن نه‌که‌وێته ده‌ست ئیمانداران، ئه‌و کاته ته‌نها یه‌ك که‌س ده‌بێته هاوسه‌رىو، به ڕێزه‌وه ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ ده‌کات).
إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أو ْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّ هُمْ غَ يْ رُ مَلُومِينَ
Famani A b tagh á Warā 'a Dh ālika Fa'ūlā 'ika Humu A l-`Ādū na
023-007 جا ئه‌وه‌ى جگه له‌و سنووره دیارى کراوه، ڕێگه‌و ڕێبازى تر بگرێته‌به‌ر، ئه‌و جۆره که‌سانه به یاخى و له سنوور ده‌رچوو ده‌ژمێردرێن.
فَمَنِ ا بْ تَغَ ى وَرَا ءَ ذَلِكَ فَأُ وْلَا ئِكَ هُمُ ا لْعَادُونَ
Wa A l-Ladh ī na Hum Li'mānātihim Wa `Ahdihim Rā `ū na
023-008 هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى که چاودێرى ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن (خیانه‌ت و فێڵ ناکه‌ن).
وَالَّذِي نَ هُمْ لِأمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَ اعُونَ
Wa A l-Ladh ī na Hum `Alá Ş alawātihim Yuĥāfižū na
023-009 ئه‌وانه‌ش که پابه‌ندى نوێژه‌کانن و له کاتى خۆیدا به ڕێک‌و پێکى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.
وَالَّذِي نَ هُمْ عَلَى صَ لَوَاتِهِمْ يُحَافِظُ ونَ
'Ūlā 'ika Humu A l-Wār ith ū na
023-010 ئا ئه‌وانه میراتگران و خاوه‌نانى به‌هه‌شتن.
أُ وْلَا ئِكَ هُمُ ا لْوَار ِثُونَ
Al-Ladh ī na Yar ith ū na A l-Fir daw sa Hum Fīhā Kh ālidū na
023-011 ئه‌وانه ده‌بنه خاوه‌نى به‌هه‌شتى فیرده‌وس (که به‌رزترین و به نرخترین به‌هه‌شته) و بۆ هه‌میشه ژیانى نه‌بڕاوه‌ى تیادا ده‌به‌نه سه‌ر (له‌و په‌ڕى لاوێتى و ته‌ندروستى ئاسووده‌ییدا).
ا لَّذِي نَ يَر ِثُو نَ ا لْفِر ْدَوْ سَ هُمْ فِيهَا خَ الِدُونَ
Wa Laq ad Kh alaq nā A l-'In sā na Min Sulālatin Min Ţ ī nin
023-012 سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه ئاده‌میزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتوو له قوڕ به‌دیهێناوه.
وَلَقَ د ْ خَ لَقْ نَا ا لإِن سَا نَ مِن ْ سُلاَلَةٍ مِن ْ طِ ينٍ
Th umm a Ja`alnā hu Nuţ fatan Fī Q ar ā r in Makī nin
023-013 له‌وه‌و دوا له جێگه‌یه‌کى پارێزراوو له باردا (که منداڵانى دایکه) له شێوه‌ى نوتفه‌یه‌کى زۆر بچووکدا دامان مه‌زراندووه.
ثُمّ َ جَعَلْنَا هُ نُطْ فَة ً فِي قَ رَ ا رٍ مَكِينٍ
Th umm a Kh alaq nā A n -Nuţ fata `Alaq atan Fakh alaq nā A l-`Alaq ata Muđgh atan Fakh alaq nā A l-Muđgh ata `Ižāmāan Fakasawnā A l-`Ižā ma Laĥmāan Th umm a 'An sh a'nā hu Kh alq āan 'Ākh ara ۚ Fatabāra ka A ll āhu 'Aĥsanu A l-Kh āliq ī na
023-014 له‌وه‌و دوا نوتفه‌که‌مان کردووه به‌خۆ هه‌ڵواسه‌رێك (سه‌ره مێکوته‌یه‌ك) پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووه به گۆشتپاره‌یه‌ك، ئینجا (شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان به په‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌و به گۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه، ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى تردا ده‌رمان هێناوه (که شێوه‌ى ئاده‌میزادێکى ڕێک‌و پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه)، به ڕاستى خواى مه‌زن به‌رزو پیرۆز‌و موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره.
ثُمّ َ خَ لَقْ نَا ا ل نُّ طْ فَةَ عَلَقَ ة ً فَخَ لَقْ نَا ا لْعَلَقَ ةَ مُضْ غَ ة ً فَخَ لَقْ نَا ا لْمُضْ غَ ةَ عِظَ اما ً فَكَسَوْنَا ا لْعِظَ ا مَ لَحْما ً ثُمّ َ أَن شَأْنَا هُ خَ لْق ا ً آخَ رَ ۚ فَتَبَارَ كَ ا للَّ هُ أَحْسَنُ ا لْخَ الِقِ ينَ
Th umm a 'Inn akum Ba`da Dh ālika Lamayyitū na
023-015 بێگومان سه‌ره‌نجام ئێوه هه‌ر ده‌بێت بمرن (له توێى خاک‌دا ده‌بێت مه‌نزڵ بگرن).
ثُمّ َ إِنَّ كُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ
Th umm a 'Inn akum Yaw ma A l-Q iyāmati Tub `ath ū na
023-016 پاشان ده‌بێت له ڕۆژى قیامه‌تدا زیندوو بکرێنه‌وه (بۆ پاداشت و لێپرسینه‌وه).
ثُمّ َ إِنَّ كُمْ يَوْ مَ ا لْقِ يَامَةِ تُبْ عَثُونَ
Wa Laq ad Kh alaq nā Fawq akum Sab `a Ţ arā 'iq a Wa Mā Kunn ā `Ani A l-Kh alq i Gh āfilī na
023-017 سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستکردووه‌و ئێمه هه‌رگیز له دروست کراوان غافڵ و بێ ئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ بزر نابێت و هیچ شتێك پشتگوێ ناخه‌ین).
وَلَقَ د ْ خَ لَقْ نَا فَوْقَ كُمْ سَبْ عَ طَ رَا ئِقَ وَمَا كُنَّ ا عَنِ ا لْخَ لْقِ غَ افِلِينَ
Wa 'An zalnā Mina A s-Samā 'i Mā 'an Biq adar in Fa'askann ā hu Fī A l-'Arđi ۖ Wa 'Inn ā `Alá Dh ahā bin Bihi Laq ādirū na
023-018 هه ڕ ئێمه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌یه‌کى دیاریکراو بارانمان باراندووه‌و ئینجا له ناخى زه‌ویدا جێگیرمان کردووه، بێگومان ئێمه به جۆره‌ها شێوه ده‌توانین ئه‌و ئاوه له ناو به‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه وشك بکه‌ین.
وَأَن زَلْنَا مِنَ ا ل سَّمَا ءِ مَا ء ً بِقَ دَرٍ فَأَسْكَنّ َا هُ فِي ا لأَرْضِ ۖ وَإِنَّ ا عَلَى ذَهَا ب ٍ بِهِ لَقَ ادِرُونَ
Fa'an sh a'nā Lakum Bihi Jann ā tin Min Nakh ī lin Wa 'A`nā bin Lakum Fīhā Fawākihu Kath īra tun Wa Minhā Ta'kulū na
023-019 ئێمه به هۆى ئه‌و ئاوه‌وه چه‌نده‌ها باخ و باخاتىخورماو ڕه‌زمان به‌دى هێناوه بۆتان، (له‌و باخ و باخچانه‌دا) میوه‌هاتى جۆراو جۆرى زۆر‌و زه‌به‌ندمان بۆبه‌دیهێناون، له هه ندێکیان ده‌خۆن.
فَأَن شَأْنَا لَكُمْ بِهِ جَنّ َا تٍ مِن ْ نَخِ ي لٍ وَأَعْنَا بٍ لَكُمْ فِيهَا فَوَاكِهُ كَثِيرَ ةٌ وَمِنْ هَا تَأْكُلُونَ
Wa Sh ajara tan Takh ru ju Min Ţ ū r i Saynā 'a Tan butu Bid-Duhni Wa Ş ib gh in Lil'ā kilī na
023-020 دره‌ختێکمان بۆ ڕواندوون که له کێوى طور له بیابانى سینا سه‌وز ده‌بێت که ڕۆن و چه‌ورى لێ ده‌رده‌هێنرێت و ئاماده‌یه بۆ که‌سانێك که ده‌یخۆن (مه‌به‌ست دره‌ختى زه‌یتونه که هه‌میشه سه‌وزه‌و ته‌مه‌ن درێژه‌و بێ ئه‌رکه‌و کالیسیۆم و ئاسن و فۆسفۆڕو ڤیتامینى جۆراو جۆر‌و پڕۆتینى تێدایه، گه‌لێك داوو ده‌رمانیشى لێ ده‌رده‌هێنرێت).
وَشَجَرَ ة ً تَخْ رُجُ مِن ْ طُ و ر ِ سَيْنَا ءَ تَنْ بُتُ بِا ل دُّهْنِ وَصِ بْ غ ٍ لِلآكِلِينَ
Wa 'Inn a Lakum Fī A l-'An`ā mi La`ib ra tan ۖ Nusq īkum Mimm ā Fī Buţ ūnihā Wa Lakum Fīhā Manāfi`u Kath īra tun Wa Minhā Ta'kulū na
023-021 به ڕاستى له به‌دیهاتنى ماڵاتیشدا جێگه‌ى سه‌رنج و په‌نده بۆتان که ورد ببنه‌وه‌و به‌دیهێنه‌رى جوانکار بناسن) جا له‌وه‌ى که له سکیاندا به‌دى دێت (مه‌به‌ست شیره) ده‌رخوارتان ده‌ده‌ین و چه‌نده‌ها که‌ڵکى زۆرى تر‌ى هه‌یه بۆتان (له پێستیان، له خورى و موویان... هتد) هه‌روه‌ها لێشیان ده‌خۆن (گۆشت و جگه‌رو سه‌رو پێیان به‌جۆره‌ها شێوه ئاماده ده‌که‌ن و خواردنى خۆشیان لێ دروست ده‌که‌ن).
وَإِنّ َ لَكُمْ فِي ا لأَنعَا مِ لَعِبْ رَ ة ً ۖ نُسقِ يكُمْ مِمَّ ا فِي بُطُ ونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ كَثِيرَ ةٌ وَمِنْ هَا تَأْكُلُونَ
Wa `Alayhā Wa `Alá A l-Fulki Tuĥmalū na
023-022 له‌سه‌ر پشتى هه‌ندێك له‌و گیاندارانه‌ش هه‌ڵده‌گیرێن و له‌سه‌ر که‌شتیه‌کانیش (ده‌گوێزرێنه‌وه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکى تر له‌گه‌ڵ که‌ل و په‌ل وپێداویستیهکانتاندا).
وَعَلَيْهَا وَعَلَى ا لْفُلْكِ تُحْمَلُونَ
Wa Laq ad 'Arsalnā Nūĥāan 'Ilá Q awmihi Faq ā la Yā Q aw mi A `budū A ll aha Mā Lakum Min 'Ilahin Gh ayru hu~ ۖ 'Afalā Tattaq ū na
023-023 سوێند بێت بێگومان ئێمه نوح پێغه‌مبه‌رمان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ى، جا پێى وتن: ئه‌ى قه‌وم و گه‌لم هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه هیچ خوایه‌کى ترتان نیه جگه له‌و، ئایا خۆتان له خه‌شم و قینى ناپارێزن؟!
وَلَقَ د ْ أَرْسَلْنَا نُوحا ً إِلَى قَ وْمِهِ فَقَ ا لَ يَاقَ وْ مِ ا عْبُدُوا ا للَّ هَ مَا لَكُمْ مِن ْ إِلَهٍ غَ يْرُهُ~ُ أَفَلاَ ۖ تَتَّقُ ونَ
Faq ā la A l-Mala'u A l-Ladh ī na Kafarū Min Q awmihi Mā Hādh ā 'Illā Bash aru n Mith lukum Yur ī du 'An Yatafađđala `Alaykum Wa Law Sh ā 'a A ll āhu La'an zala Malā 'ikatan Mā Sami`nā Bihadh ā Fī 'Ābā 'inā A l-'Awwalī na
023-024 جا ئه‌وانه‌ى که بێ باوه‌ر بوون له ده‌سته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى قه‌ومه‌که‌ى وتیان: (گوێى بۆ مه‌گرن)ئه‌م پیاوه هه‌ر که‌سێکى وه‌ك ئێوه‌یه، زیاتر نیه، ده‌یه‌وێت خۆى بکاته گه‌وره‌تان!! ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه پێغه‌مبه‌رێك بنێرێت. ئه‌وه فریشته‌ى داده‌به‌زاند، ئێمه ئه‌م هه‌واڵه‌مان له باو‌و باپیرانى پێشووه‌وه نه‌بیستووه.
فَقَ ا لَ ا لْمَلَأُ ا لَّذِي نَ كَفَرُوا مِن ْ قَ وْمِهِ مَا هَذَا إِلاَّ بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُر ِي دُ أَن ْ يَتَفَضَّ لَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَا ءَ ا للَّ هُ لَأَن زَلَ مَلاَئِكَة ً مَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آبَا ئِنَا ا لأَوَّلِينَ
'In Huwa 'Illā Ra julun Bihi Jinn atun Fatara bbaş ū Bihi Ĥattá Ĥī nin
023-025 ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که پیاوێکه شێتى سه‌رى لێداوه، هیچى تر نى یه، که‌واته تا ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تى بده‌ن و وازى لێ بهێنن، (یان کۆڵ ده‌دات، یان ده‌مرێت!!).
إِن ْ هُوَ إِلاَّ رَ جُلٌ بِهِ جِنَّ ةٌ فَتَرَ بَّصُ وا بِهِ حَتَّى حِينٍ
Q ā la Ra bbi A n ş urnī Bimā Kadh dh abū ni
023-026 ئه‌وسا نوح وتى: په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه چونکه بڕوایان پێ نه‌کردم.
قَ ا لَ رَ بِّ ا ن صُ رْنِي بِمَا كَذَّبُونِ
Fa'awĥaynā 'Ilay hi 'Ani A ş na`i A l-Fulka Bi'a`yuninā Wa Waĥyinā Fa'idh ā Jā 'a 'Am ru nā Wa Fā ra A t-Tann ū ru ۙ Fāsluk Fīhā Min Kullin Zawjay ni A th nay ni Wa 'Ahlaka 'Illā Man Sabaq a `Alay hi A l-Q aw lu Minhum ۖ Wa Lā Tukh āţ ib nī Fī A l-Ladh ī na Ž alamū ۖ 'Inn ahum Mugh ra q ū na
023-027 ئینجا ئێمه‌ش ئه‌گادارمان کرد که که‌شتیه‌که دروست بکه له ژێر چاودێرى و نیگاى ئێمه‌دا، جا هه‌ر کاتێك فه‌رمانى ئێمه ده‌رچوو، ته‌نووره‌که فواره‌ى کرد‌و ئاوى لێ ده‌رهات، ئه‌وه له هه‌موو جۆرێك جووتێك سوار بکه،هه‌روه‌ها خاو‌و خێزانت جگه له‌وانه‌ى که پێشتر بڕیارى غه‌رق بوونیان له‌سه‌ر دراوه، جا ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کرد‌و (باوه‌ڕیان نه‌هێنا) لێم مه‌پاڕێره‌وه، چونکه به ڕاستى ئه‌وانه هه‌موو نوقم کراون (له زریانه‌که‌دا).
فَأَوْحَيْنَا إِلَيْ هِ أَنِ ا صْ نَعِ ا لْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَا ءَ أَمْرُنَا وَفَا رَ ا ل تَّنّ ُو رُ ۙ فَاسْلُكْ فِيهَا مِن ْ كُلٍّ زَوْجَيْ نِ ا ثْنَيْ نِ وَأَهْلَكَ إِلاَّ مَن ْ سَبَقَ عَلَيْ هِ ا لْقَ وْ لُ مِنْ هُمْ ۖ وَلاَ تُخَ اطِ بْ نِي فِي ا لَّذِي نَ ظَ لَمُو ا ۖ إِنَّ هُمْ مُغْ رَ قُ ونَ
Fa'idh ā A staway ta 'An ta Wa Man Ma`aka `Alá A l-Fulki Faq uli A l-Ĥam du Lill ā h A l-Ladh ī Najjānā Mina A l-Q aw mi A ž-Ž ālimī na
023-028 جا کاتێك خۆت و ئه‌وانه‌ى هاوڕێ و یاوه‌رتن له‌سه‌ر که‌شتیه‌که سوار بوون (ئه‌ی نوح تۆ) ئه‌وه بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ڕزگاری کردین له ده‌ست قه‌ومی سته‌مکار.
فَإِذَا ا سْتَوَيْ تَ أَنْ تَ وَمَن ْ مَعَكَ عَلَى ا لْفُلْكِ فَقُ لِ ا لْحَمْدُ لِلَّهِ ا لَّذِي نَجَّانَا مِنَ ا لْقَ وْ مِ ا ل ظَّ الِمِينَ
Wa Q ul Ra bbi 'An zilnī Mun zalāan Mubāra kāan Wa 'An ta Kh ay ru A l-Mun zilī na
023-029 هه‌روه‌ها بڵێ: په‌روه‌ردگارا له شوێنێکى موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه. چونکه تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت (ئیتر که‌شتیه‌که له‌سه‌ر کێوی جودی له کوردستانی باکور له‌نگه‌ری گرت).
وَقُ لْ رَ بِّ أَن زِلْنِي مُنْ زَلا ً مُبَارَ كا ً وَأَنْ تَ خَ يْ رُ ا لْمُن زِلِينَ
'Inn a Fī Dh ālika La'ā yā tin Wa 'In Kunn ā Lamub talī na
023-030 به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا چه‌نده‌ها نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ئاشکرا هه‌یه، بێگومان ئێمه (به جۆره‌ها شێوه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) خه‌ڵکی تاقی ده‌که‌ینه‌وه.
إِنّ َ فِي ذَلِكَ لَآيَا تٍ وَإِن ْ كُنَّ ا لَمُبْ تَلِينَ
Th umm a 'An sh a'nā Min Ba`dihim Q arnāan 'Ākh ar ī na
023-031 له‌وه‌ودوا له دوای ئه‌وان قه‌وم و نه‌وه‌یه‌کی ترمان به‌دیهێنا.
ثُمّ َ أَن شَأْنَا مِن ْ بَعْدِهِمْ قَ رْنا ً آخَ ر ِينَ
Fa'arsalnā Fīhim Ra sūlāan Minhum 'Ani A `budū A ll aha Mā Lakum Min 'Ilahin Gh ayru hu~ ۖ 'Afalā Tattaq ū na
023-032 ئینجا پێغه‌مبه‌رێکمان هه‌ر له خۆیان بۆ ڕه‌وانه کردن، (پێی وتن): ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، جا ئه‌وه لێی ناترسن؟ئه‌وه خۆتان له خه‌شم و قینی ناپارێزن؟!
فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَ سُولا ً مِنْ هُمْ أَنِ ا عْبُدُوا ا للَّ هَ مَا لَكُمْ مِن ْ إِلَهٍ غَ يْرُهُ~ُ ۖ أَفَلاَ تَتَّقُ ونَ
Wa Q ā la A l-Mala'u Min Q awmihi A l-Ladh ī na Kafarū Wa Kadh dh abū Biliq ā 'i A l-'Ākh ira ti Wa 'Atra fnāhum Fī A l-Ĥayāati A d-Dun yā Mā Hādh ā 'Illā Bash aru n Mith lukum Ya'kulu Mimm ā Ta'kulū na Minhu Wa Yash ra bu Mimm ā Tash ra bū na
023-033 ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی و بڕوایان به پێشهاتی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو و له ژیانی دنیادا له نازو نیعمه‌تی زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردبوون وتیان، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ته‌نها به‌شه‌رێکه وه‌ك ئێوه، له‌و شتانه ده‌خوات که ئێوه لێی ده‌خۆن و له‌و شتانه ده‌خواته‌وه که ئێوه لێی ده‌خۆنه‌وه.
وَقَ ا لَ ا لْمَلَأُ مِن ْ قَ وْمِهِ ا لَّذِي نَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِلِقَ ا ءِ ا لآخِ رَ ةِ وَأَتْرَ فْنَاهُمْ فِي ا لْحَيَا ةِ ا ل دُّنْ يَا مَا هَذَا إِلاَّ بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يَأْكُلُ مِمَّ ا تَأْكُلُو نَ مِنْ هُ وَيَشْرَ بُ مِمَّ ا تَشْرَ بُونَ
Wa La'in 'Aţ a`tum Bash arā an Mith lakum 'Inn akum 'Idh āan Lakh āsirū na
023-034 جا ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌شه‌رێکی وه‌کو خۆتان ببن، ئه‌وه به ڕاستی ئیتر ئێوه خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن!!
وَلَئِن ْ أَطَ عْتُمْ بَشَرا ً مِثْلَكُمْ إِنَّ كُمْ إِذا ً لَخَ اسِرُونَ
'Aya`idukum 'Ann akum 'Idh ā Mittum Wa Kun tum Turā bāan Wa `Ižāmāan 'Ann akum Mukh ra jū na
023-035 ئایا هه‌ڕه‌شه‌تان لێده‌کات به‌وه‌ی کاتێك بمرن و ببنه‌وه به خاك و ئێسك، ئێوه ده‌رئه‌هێنرێنه‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه و له خاك ده‌ربهێنرێنه‌وه؟!
أَيَعِدُكُمْ أَنَّ كُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُن تُمْ تُرَ ابا ً وَعِظَ اماً أَنَّ كُمْ مُخْ رَ جُونَ
Hayhā ta Hayhā ta Limā Tū`adū na
023-036 دووره و زۆر دووره ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که لێتان ده‌کرێت بێته دی و (زیندوو بکرێنه‌وه)!!
هَيْهَا تَ هَيْهَا تَ لِمَا تُوعَدُونَ
'In Hiya 'Illā Ĥayātunā A d-Dun yā Namū tu Wa Naĥyā Wa Mā Naĥnu Bimab `ūth ī na
023-037 ژیان ته‌نها ژیانی ئه‌م دنیایه‌مانه‌و هیچی تر نی یه، ده‌ژین و ده‌مرین و ئێمه زیندوو ناکرێینه‌وه!!
إِن ْ هِيَ إِلاَّ حَيَاتُنَا ا ل دُّنْ يَا نَمُو تُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْ عُوثِينَ
'In Huwa 'Illā Ra julun A ftará `Alá A ll āhi Kadh ibāan Wa Mā Naĥnu Lahu Bimu'uminī na
023-038 ئه‌م پیاوه (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه) درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت، ئێمه‌ش بڕوای پێ ناکه‌ین!!
إِن ْ هُوَ إِلاَّ رَ جُلٌ ا فْتَرَ ى عَلَى ا للَّ هِ كَذِبا ً وَمَا نَحْنُ لَهُ بِمُؤْمِنِينَ
Q ā la Ra bbi A n ş urnī Bimā Kadh dh abū ni
023-039 (ئه‌میش وه‌ك نوح) وتی:په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشه چونکه ئه‌وانه منیان به‌درۆزانی و بڕوایان پێنه‌کردم.
قَ ا لَ رَ بِّ ا ن صُ رْنِي بِمَا كَذَّبُونِ
Q ā la `Amm ā Q alī lin Layuş biĥunn a Nādimī na
023-040 خوای گه‌وره فه‌رمووی: دڵنیابه به‌م زووانه په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
قَ ا لَ عَمَّ ا قَ لِي لٍ لَيُصْ بِحُنّ َ نَادِمِينَ
Fa'akh adh at/humu A ş -Ş ayĥatu Bil-Ĥaq q i Faja`alnāhum Gh uth ā 'an ۚ Fabu`dāan Lilq aw mi A ž-Ž ālimī na
023-041 ئه‌وسا ده‌نگێکی به‌هێز (دڵی پچڕاندن و مێشکی ته‌قاندن) کردمانن به کهف و کوڵ و چیلکه‌و چه‌وێڵی سه‌ر ئاو، ده‌با له‌وه‌و لاترچن قه‌ومی سته‌مکار.
فَأَخَ ذَتْهُمُ ا ل صَّ يْحَةُ بِا لْحَقِّ فَجَعَلْنَاهُمْ غُ ثَا ء ً ۚ فَبُعْدا ً لِلْقَ وْ مِ ا ل ظَّ الِمِينَ
Th umm a 'An sh a'nā Min Ba`dihim Q urūnāan 'Ākh ar ī na
023-042 پاشان له دوای ئه‌وان چه‌ند قه‌ومێکی ترمان هێنایه کایه‌وه (ساڵه‌ها ژیان و له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ر بوون).
ثُمّ َ أَن شَأْنَا مِن ْ بَعْدِهِمْ قُ رُونا ً آخَ ر ِينَ
Mā Tasbiq u Min 'Umm atin 'Ajalahā Wa Mā Yasta'kh irū na
023-043 هه‌ر میلله‌تێك کاتێك بڕیاری له‌ناو بردنی ده‌درێت، ئه‌و بڕیاره نه پێش ده‌که‌وێت نه دوا ده‌خرێت به‌ڵکو له کات و ساتی خۆیدا ڕووده‌دات.
مَا تَسْبِقُ مِن ْ أُمَّ ةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَأْخِ رُونَ
Th umm a 'Arsalnā Ru sulanā Tatrā ۖ Kulla Mā Jā 'a 'Umm atan Ra sūluhā Kadh dh abū hu ۚ Fa'atba`nā Ba`đahum Ba`đāan Wa Ja`alnāhum 'Aĥādīth a ۚ Fabu`dāan Liq aw min Lā Yu'uminū na
023-044 پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمانمان یه‌ك به دوای یه‌ك ڕه‌وانه کرد، هه‌ر ئوممه‌تێك کاتێك پێغه‌مبه‌ری له خۆی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرا (زۆر به‌یان به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ ده‌زانی. ئێمه‌ش ئه‌و میلله‌ته‌مان به شوێن یه‌کدا (له ناو برد) و کردمانن به باس و خواسی ناو خه‌ڵکی و (په‌ندو عیبره‌ت)، ده‌با ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن له‌وه‌و لاترچن.
ثُمّ َ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَ ا ۖ كُلَّ مَا جَا ءَ أُمَّ ة ً رَ سُولُهَا كَذَّبُو هُ ۚ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَ هُمْ بَعْض ا ً وَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِي ثَ ۚ فَبُعْدا ً لِقَ وْ مٍ لاَ يُؤْمِنُونَ
Th umm a 'Arsalnā Mūsá Wa 'Akh ā hu Hārū na Bi'āyātinā Wa Sulţ ā nin Mubī nin
023-045 پاشان موسا‌و هاروونی برایمان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ نیشانه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانماندا و بهڵگهیبههێزمان پێبه‌خشین (له‌سه‌ر ڕاستی په‌یامه‌که‌یان)...
ثُمّ َ أَرْسَلْنَا مُوسَى وَأَخَ ا هُ هَارُو نَ بِآيَاتِنَا وَسُلْطَ ا نٍ مُبِينٍ
'Ilá Fir `aw na Wa Mala'ihi Fāstakbarū Wa Kānū Q awmāan `Ālī na
023-046 بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی، که‌چی خۆیان به‌گه‌وره زانی و قه‌ومێکی لووت به‌رز بوون
إِلَى فِر ْعَوْ نَ وَمَلَئِهِ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَ وْماً عَالِينَ
Faq ālū 'Anu'uminu Libash ara y ni Mith linā Wa Q awmuhumā Lanā `Ābidū na
023-047 (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی) وتیان: ئایا ڕه‌وایه ئێمه باوه‌ڕ به دوو به‌شه‌ری وه‌ك خۆمان بکه‌ین، له کاتێکدا که قه‌ومه‌که‌یان ئێمه ده‌په‌رستن و (خزمه‌تکاری ئێمه‌ن).
فَقَ الُو ا أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَ يْ نِ مِثْلِنَا وَقَ وْمُهُمَا لَنَا عَابِدُونَ
Fakadh dh abūhumā Fakānū Mina A l-Muhlakī na
023-048 )دوای چه‌نده‌ها ساڵ له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره) هه‌ر باوه‌ڕیان پێنه‌کردن و به درۆیان زانین، بۆیه چونه ڕیزی تیاچووه‌کانه‌وه.
فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا مِنَ ا لْمُهْلَكِينَ
Wa Laq ad 'Ātaynā Mūsá A l-Kitā ba La`allahum Yahtadū na
023-049 سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به‌موسا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ومه‌که‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.
وَلَقَ د ْ آتَيْنَا مُوسَى ا لْكِتَا بَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ
Wa Ja`alnā A b na Maryama Wa 'Umm ahu~ 'Āyatan Wa 'Āwaynāhumā 'Ilá Ra b watin Dh ā ti Q ar ā r in Wa Ma`ī nin
023-050 هه‌روه‌ها کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م و دایکیمان کرده به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر توانایی خۆمان) و ئێمه هه‌ردووکیانمان حه‌وانه‌وه له شوێنێکی بڵندو خۆش و سازگارو ئاوداردا.
وَجَعَلْنَا ا بْ نَ مَرْيَمَ وَأُمَّ هُ~ ُ آيَة ً وَآوَيْنَاهُمَا إِلَى رَ بْ وَةٍ ذَا تِ قَ رَ ا رٍ وَمَعِينٍ
Yā 'Ayyuhā A r-Ru sulu Kulū Mina A ţ -Ţ ayyibā ti Wa A `malū Ş āliĥāan ۖ 'Inn ī Bimā Ta`malū na `Alī mun
023-051 ئینجا وتمان: ئه‌ی گرۆی پێغه‌مبه‌ران، بخۆن له ڕزق و ڕۆزیه چاك و پاکه‌کان، کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بده‌ن، به ڕاستی من زانام به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
يَا أَيُّهَا ا ل رُّسُلُ كُلُوا مِنَ ا ل طَّ يِّبَا تِ وَا عْمَلُوا صَ الِحا ً ۖ إِنِّ ي بِمَا تَعْمَلُو نَ عَلِيمٌ
Wa 'Inn a Hadh ihi~ 'Umm atukum 'Umm atan Wāĥidatan Wa 'Anā Ra bbukum Fa A ttaq ū ni
023-052 هه‌ر ئه‌مه‌شه دین و ئاین و به‌رنامه‌ی تاکو ته‌نهای ئێوه، (بهرنامهییهکخواناسی)و من په‌روه‌ردگارتانم، پارێزکاربن و خۆتان له نافه‌رمانی من بپارێزن.
وَإِنّ َ هَذِهِ أُمَّ تُكُمْ أُمَّ ة ً وَاحِدَة ً وَأَنَا رَ بُّكُمْ فَاتَّقُ ونِ
Fataq aţ ţ a`ū 'Am ra hum Baynahum Zuburā an ۖ Kullu Ĥizbin Bimā Ladayhim Far iĥū na
023-053 به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی بیر‌و بۆچوونی خۆیان به‌ش به‌ش و پارچه پارچه کرد (له به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی لایاندا)، هه‌موو ده‌سته‌و تاقمێك به‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌ی هه‌یانه دڵخۆشن.
فَتَقَ طَّ عُو ا أَمْرَ هُمْ بَيْنَهُمْ زُبُرا ً ۖ كُلُّ حِزْب ٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَر ِحُونَ
Fadh arhum Fī Gh am ra tihim Ĥattá Ĥī nin
023-054 جا وازیان لێ بهێنه با تا ماوه‌یه‌ك له گومڕایی و سه‌ر لێ شێواویی و سه‌رگه‌ردانی خۆیاندا گیر بخۆن.
فَذَرْهُمْ فِي غَ مْرَ تِهِمْ حَتَّى حِينٍ
'Ayaĥsabū na 'Ann amā Numidduhum Bihi Min Mā lin Wa Banī na
023-055 ئایا ئه‌وانه وا ده‌زانن که ئه‌و ماڵ و سامان و نه‌وه‌یه‌ی پێیان ده‌به‌خشین؟! (هۆی ئه‌وه‌یه خۆشمان ده‌وێن)!!
أَيَحْسَبُو نَ أَنَّ مَا نُمِدُّهُمْ بِهِ مِن ْ مَا لٍ وَبَنِينَ
Nusār i`u Lahum Fī A l-Kh ayr ā ti ۚ Bal Lā Yash `urū na
023-056 نه‌خێر، وانی یه، مه‌به‌ستمانه به‌په‌له له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان بکه‌ین؟ به‌ڵکو ئه‌وانه هه‌ستی پێ ناکه‌ن.
نُسَار ِعُ لَهُمْ فِي ا لْخَ يْرَ ا تِ ۚ بَل لاَ يَشْعُرُونَ
'Inn a A l-Ladh ī na Hum Min Kh ash yati Ra bbihim Mush fiq ū na
023-057 به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه‌و ده‌ترسن لێیان بڕه‌نجێت...
إِنّ َ ا لَّذِي نَ هُمْ مِن ْ خَ شْيَةِ رَ بِّهِمْ مُشْفِقُ ونَ
Wa A l-Ladh ī na Hum Bi'āyā ti Ra bbihim Yu'uminū na
023-058 ئه‌وانه‌ش بڕوا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان ده‌هێنن...
وَالَّذِي نَ هُمْ بِآيَا تِ رَ بِّهِمْ يُؤْمِنُونَ
Wa A l-Ladh ī na Hum Bira bbihim Lā Yush r ikū na
023-059 ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ناده‌ن...
وَالَّذِي نَ هُمْ بِرَ بِّهِمْ لاَ يُشْر ِكُونَ
Wa A l-Ladh ī na Yu'utū na Mā 'Ātaw Wa Q ulūbuhum Wa Jilatun 'Ann ahum 'Ilá Ra bbihim Rā ji`ū na
023-060 ئه‌وانه‌ش که ده‌به‌خشن له زه‌کات و خێر دڵیان ده‌ترسێت، نه‌وه‌کو لێیان وه‌رنه‌گیرێت، چونکه ئه‌وانه بێگومانن که بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
وَالَّذِي نَ يُؤْتُو نَ مَا آتَوا وَقُ لُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّ هُمْ إِلَى رَ بِّهِمْ رَ اجِعُونَ
'Ūlā 'ika Yusār i`ū na Fī A l-Kh ayr ā ti Wa Hum Lahā Sābiq ū na
023-061 ئائه‌وانه به په‌له‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك و پێشبڕکێش ده‌که‌ن له چاکه‌دا.
أُ وْلَا ئِكَ يُسَار ِعُو نَ فِي ا لْخَ يْرَ ا تِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُ ونَ
Wa Lā Nukallifu Nafsāan 'Illā Wus`ahā ۖ Wa Ladaynā Kitā bun Yan ţ iq u Bil-Ĥaq q i ۚ Wa Hum Lā Yužlamūn
023-062 ئێمه هیچ ئه‌رکێك ناده‌ین به‌سه‌ر هیچ که‌سێکدا مه‌گه‌ر له چوار چێوه‌ی توانای خۆیدا، جا ئێمه دۆسیه‌ی تایبه‌تی هه‌موو که‌سێکمان لایه که حه‌ق گۆیه (گوفتارو کرداره‌کانی تێدا تۆمار کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه) ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
وَلاَ نُكَلِّفُ نَفْسا ً إِلاَّ وُسْعَهَا ۖ وَلَدَيْنَا كِتَا بٌ يَن طِ قُ بِا لْحَقِّ ۚ وَهُمْ لاَ يُظْ لَمُون
Bal Q ulūbuhum Fī Gh am ra tin Min Hādh ā Wa Lahum 'A`mā lun Min Dū ni Dh ālika Hum Lahā `Āmilū na
023-063 به‌ڵام خوا نه‌ناسان له‌م نه‌خشه‌و به‌رنامه‌و چاکه‌خوازیانه سه‌ریان ده‌رناچێت و تێی ناگه‌ن، کار‌و کرده‌وه‌ی تریشیان هه‌یه (جیایه له کرده‌ی ئیمانداران) به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
بَلْ قُ لُوبُهُمْ فِي غَ مْرَ ةٍ مِن ْ هَذَا وَلَهُمْ أَعْمَا لٌ مِن ْ دُو نِ ذَلِكَ هُمْ لَهَا عَامِلُونَ
Ĥattá 'Idh ā 'Akh adh nā Mutra fīhim Bil-`Adh ā bi 'Idh ā Hum Yaj 'arū na
023-064 هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڵا به‌سه‌ر خۆشگوزه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیاندا ده‌هێنن، ده‌ستبه‌جێ ئیتر ئاهو ناڵه‌و گریه‌و زاریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
حَتَّى إِذَا أَخَ ذْنَا مُتْرَ فِيهِمْ بِا لْعَذَا بِ إِذَا هُمْ يَجْ أَرُونَ
Lā Taj 'arū A l-Yaw ma ۖ 'Inn akum Minn ā Lā Tun ş arū na
023-065 (له قیامه‌تیشدا پێیان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه چرکه‌تان لێوه نه‌یه‌ت و هاوار نه‌که‌ن، چونکه بێگومان ئێوه له لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ جۆره پشتگیریه‌کتان لێ ناکرێت.
لاَ تَجْ أَرُوا ا لْيَوْ مَ ۖ إِنَّ كُمْ مِنَّ ا لاَ تُن صَ رُونَ
Q ad Kānat 'Āyātī Tutlá `Alaykum Fakun tum `Alá 'A`q ābikum Tan kiş ū na
023-066 جا ئێوه کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه که چی پشتان تێده‌کردو به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و خۆتان لێ ده‌شارده‌وه و دژایه‌تیتان ده‌کرد.
قَ د ْ كَانَتْ آيَاتِي تُتْلَى عَلَيْكُمْ فَكُن تُمْ عَلَى أَعْقَ ابِكُمْ تَن كِصُ ونَ
Mustakbir ī na Bihi Sāmir āan Tahjurū na
023-067 له‌کاتێکدا خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له ئاستیدا شه‌و گاریشتان به باس و خواس و گاڵته پێکردنی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌برده سه‌ر.
مُسْتَكْبِر ِي نَ بِهِ سَامِر ا ً تَهْجُرُونَ
'Afalam Yaddabbarū A l-Q aw la 'Am Jā 'ahum Mā Lam Ya'ti 'Ābā 'ahumu A l-'Awwalī na
023-068 ئایا (بێ باوه‌ڕان) ئه‌م گوفتاره‌یان لێك نه‌داوه‌ته‌وه، یاخود واده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باو‌و باپیرانی دێرینیان ڕه‌وانه نه‌کراوه؟!
أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا ا لْقَ وْ لَ أَمْ جَا ءَهُمْ مَا لَمْ يَأْتِ آبَا ءَهُمُ ا لأَوَّلِينَ
'Am Lam Ya`r ifū Ra sūlahum Fahum Lahu Mun kirū na
023-069 یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بڕوا به په‌یامه‌که‌ی نه‌که‌ن و دژی بوه‌ستن!!
أَمْ لَمْ يَعْر ِفُوا رَ سُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُن كِرُونَ
'Am Yaq ūlū na Bihi Jinn atun ۚ Bal Jā 'ahum Bil-Ĥaq q i Wa 'Akth aru hum Lilĥaq q i Kār ihū na
023-070 یاخود (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: شێتی سه‌ری لێداوه، نه‌خێر، وانی یه، به‌ڵکو ڕاستی و حه‌قی بۆ هێناون، به‌ڵام زۆربه‌یان ڕقیان له ڕاستی یه‌و حه‌ز له حه‌ق ناکه‌ن و پێی سه‌غڵه‌تن.
أَمْ يَقُ ولُو نَ بِهِ جِنَّ ةٌ ۚ بَلْ جَا ءَهُمْ بِا لْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَار ِهُونَ
Wa Lawi A ttaba`a A l-Ĥaq q u 'Ahwā 'ahum Lafasadati A s-Samāwā tu Wa A l-'Arđu Wa Man Fīhinn a ۚ Bal 'Ataynāhum Bidh ikr ihim Fahum `An Dh ikr ihim Mu`r iđū na
023-071 ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌وێت، ئه‌وه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیا ده‌چوو سه‌ر گه‌ردان ده‌بوو، نه‌خێر (حه‌ق وایه ڕقیان لێی نه‌بێت)، چونکه ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی هه‌موو چاکه‌یه‌کیان بخاته‌وه، که‌چی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن.
وَلَوِ ا تَّبَعَ ا لْحَقُّ أَهْوَا ءَهُمْ لَفَسَدَتِ ا ل سَّمَاوَا تُ وَا لأَرْضُ وَمَن ْ فِيهِنّ َ ۚ بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِذِكْر ِهِمْ فَهُمْ عَن ْ ذِكْر ِهِمْ مُعْر ِضُ ونَ
'Am Tas'aluhum Kh arjāan Fakh ar ā ju Ra bbika Kh ay ru n ۖ Wa Huwa Kh ay ru A r-Rā ziq ī na
023-072 ئاخۆ داوای خه‌رجی و پاره له‌وانه ده‌که‌یت (له بهرامبهرهیدایهتیانهوه تا لایان سه‌نگین بێت؟ بۆیه باوه‌ڕ ناهێنن؟) خۆ به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌سوودترو چاکتره، ئه‌و زاته چاکترین زاتێکه بۆ به‌خشینی ڕزق و ڕۆزی.
أَمْ تَسْأَلُهُمْ خَ رْجا ً فَخَ رَ ا جُ رَ بِّكَ خَ يْ رٌ ۖ وَهُوَ خَ يْ رُ ا ل رَّ ازِقِ ينَ
Wa 'Inn aka Latad `ūhum 'Ilá Ş ir āţ in Mustaq ī min
023-073 بێگومان تۆ بانگیان ده‌که‌یت بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
وَإِنَّ كَ لَتَد ْعُوهُمْ إِلَى صِ رَ ا ط ٍ مُسْتَقِ يمٍ
Wa 'Inn a A l-Ladh ī na Lā Yu'uminū na Bil-'Ākh ira ti `Ani A ş -Ş ir ā ţ i Lanākibū na
023-074 به ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوا ناهێنن به قیامه‌ت وێڵ و لاده‌رن له ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست.
وَإِنّ َ ا لَّذِي نَ لاَ يُؤْمِنُو نَ بِا لآخِ رَ ةِ عَنِ ا ل صِّ رَ ا طِ لَنَاكِبُونَ
Wa Law Ra ĥim nāhum Wa Kash afnā Mā Bihim Min Đ urr in Lalajjū Fī Ţ ugh yānihim Ya`mahū na
023-075 خۆ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییمان پیایاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ین و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تیان له‌سه‌ر لا به‌رین، ئه‌وه له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن.
وَلَوْ رَ حِمْنَاهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِمْ مِن ْ ضُ رٍّ لَلَجُّوا فِي طُ غْ يَانِهِمْ يَعْمَهُونَ
Wa Laq ad 'Akh adh nāhum Bil-`Adh ā bi Famā A stakānū Lira bbihim Wa Mā Yatađarra `ū na
023-076 سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه تووشی سزا‌و ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه ملکه‌چ بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و نه لێی ده‌پاڕێنه‌وه.
وَلَقَ د ْ أَخَ ذْنَاهُمْ بِا لْعَذَا بِ فَمَا ا سْتَكَانُوا لِرَ بِّهِمْ وَمَا يَتَضَ رَّ عُونَ
Ĥattá 'Idh ā Fataĥnā `Alayhim Bābāan Dh ā `Adh ā bin Sh adī din 'Idh ā Hum Fī hi Mub lisū na
023-077 هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌روازه‌ی سزایه‌کی سه‌ختیان لێ ده‌که‌ینه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ له‌ناویدا سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواو نا‌ئومێد ده‌بن.
حَتَّى إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابا ً ذَا عَذَا بٍ شَدِي دٍ إِذَا هُمْ فِي هِ مُبْ لِسُونَ
Wa Huwa A l-Ladh ī 'An sh a'a Lakumu A s-Sam `a Wa A l-'Ab ş ā ra Wa A l-'Af'idata ۚ Q alīlāan Mā Tash kurū na
023-078 هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که (ده‌زگای) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون، که‌چی زۆر که‌متان سوپاسگوزارن.
وَهُوَ ا لَّذِي أَن شَأَ لَكُمُ ا ل سَّمْعَ وَا لأَبْ صَ ا رَ وَا لأَفْئِدَةَ ۚ قَ لِيلا ً مَا تَشْكُرُونَ
Wa Huwa A l-Ladh ī Dh ara 'akum Fī A l-'Arđi Wa 'Ilay hi Tuĥsh arū na
023-079 ئه‌و زاته‌یه له زه‌ویدا به‌رپای کردوون و بڵاوی کردوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجام (له ڕۆژی قیامه‌تدا) هه‌ر بۆ لای ئهویشکۆ ده‌کرێنه‌وه.
وَهُوَ ا لَّذِي ذَرَ أَكُمْ فِي ا لأَرْضِ وَإِلَيْ هِ تُحْشَرُونَ
Wa Huwa A l-Ladh ī Yuĥyī Wa Yumī tu Wa Lahu A kh tilā fu A l-Lay li Wa A n -Nahā r i ۚ 'Afalā Ta`q ilū na
023-080 ئه‌و زاته‌شه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، گۆڕینی شه‌وو ڕۆژیش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه (له ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوه عه‌قڵ به‌کار ناهێنن؟ ژیریتان ناخهنهکار؟
وَهُوَ ا لَّذِي يُحْيِي وَيُمِي تُ وَلَهُ ا خْ تِلاَفُ ا ل لَّيْ لِ وَا ل نَّ هَا ر ِ ۚ أَفَلاَ تَعْقِ لُونَ
Bal Q ālū Mith la Mā Q ā la A l-'Awwalū na
023-081 له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا ئه‌وانه هه‌ر وه‌کو خه‌ڵکی پێشین قسه کۆنه‌کان ده‌ڵێنه‌وه‌و..
بَلْ قَ الُوا مِثْلَ مَا قَ ا لَ ا لأَوَّلُونَ
Q ālū 'A'idh ā Mitnā Wa Kunn ā Turā bāan Wa `Ižāmāan 'A'inn ā Lamab `ūth ū na
023-082 ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر مردین و بووینه خاك و خۆڵ و ئێسك ئایا ئێمه دووباره زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
قَ الُو ا أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّ ا تُرَ ابا ً وَعِظَ اماً أَئِنَّ ا لَمَبْ عُوثُونَ
Laq ad Wu`id nā Naĥnu Wa 'Ābā 'uunā Hādh ā Min Q ab lu 'In Hādh ā 'Illā 'Asāţ ī r u A l-'Awwalī na
023-083 به ڕاستی ئێمه و باو‌و باپیرانمان له‌م جۆره به‌ڵێنانه‌مان پێشتر پێ‌درابوو، ئه‌م قسه‌و به‌ڵێنانه داستانی پێشینه‌کانه!!
لَقَ د ْ وُعِد ْنَا نَحْنُ وَآبَا ؤُنَا هَذَا مِن ْ قَ بْ لُ إِن ْ هَذَا إِلاَّ أَسَاطِ ي رُ ا لأَوَّلِينَ
Q ul Limani A l-'Arđu Wa Man Fīhā 'In Kun tum Ta`lamū na
023-084 تۆش پێیان بڵێ: باشه زه‌وی و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ری ده‌ژین کێ خاوه‌نیانه، ئه‌گه‌ر زیره‌ك و هۆشیارن؟ ئه‌گه‌ر شت ده‌زانن؟!
قُ لْ لِمَنِ ا لأَرْضُ وَمَن ْ فِيهَا إِن ْ كُن تُمْ تَعْلَمُونَ
Sayaq ūlū na Lill ā h ۚ Q ul 'Afalā Tadh akkarū na
023-085 سه‌رئه‌نجام هه‌ر دان به ڕاستیدا ده‌نێن و ده‌ڵێن: هه‌رخوا، خاوه‌نیانه، هه‌ر په‌روه‌ردگار به‌دیهێنه‌ریانه. ئه‌وسا پێیان بڵێ: جا ئه‌وه بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
سَيَقُ ولُو نَ لِلَّهِ ۚ قُ لْ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ
Q ul Man Ra bbu A s-Samāwā ti A s-Sab `i Wa Ra bbu A l-`Arsh i A l-`Ažī mi
023-086 پێیان بڵێ؛ ئه‌ی کێ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌که‌یه‌و کێ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌وره‌و فراوانه؟ (ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌به‌رامبه‌ر عه‌رشی په‌روه‌ردگاردا، وه‌کو ئه‌ڵقه‌یه‌کی په‌نجه وایه له پاڵ چیایه‌کی گه‌وره‌دا).
قُ لْ مَن ْ رَ بُّ ا ل سَّمَاوَا تِ ا ل سَّبْ عِ وَرَ بُّ ا لْعَرْشِ ا لْعَظِ يمِ
Sayaq ūlū na Lill ā h ۚ Q ul 'Afalā Tattaq ū na
023-087 سه‌ره‌نجام ده‌ڵێن: هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا بڵێ: باشه ئاخر ئێوه لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن له خه‌شم و قینی؟ (ئاخر ئێوه له کێ یاخی ده‌بن؟)
سَيَقُ ولُو نَ لِلَّهِ ۚ قُ لْ أَفَلاَ تَتَّقُ ونَ
Q ul Man Biyadihi Malakū tu Kulli Sh ay 'in Wa Huwa Yujī r u Wa Lā Yujā ru `Alay hi 'In Kun tum Ta`lamūn
023-088 (هه‌روه‌ها پێیان) بڵێ: کێ جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، له کاتێکدا هه‌ر ئه‌و په‌نا به‌خشه‌و که‌س ناتوانێت له سزای ئه‌و زاته، که‌س په‌نا بدات، ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و شاره‌زابن.
قُ لْ مَن ْ بِيَدِهِ مَلَكُو تُ كُلِّ شَيْ ءٍ وَهُوَ يُجِي رُ وَلاَ يُجَا رُ عَلَيْ هِ إِن ْ كُن تُمْ تَعْلَمُون
Sayaq ūlū na Lill ā h ۚ Q ul Fa'ann ā Tusĥarū na
023-089 (سه‌ره‌نجام بۆ ئه‌مه‌ش) ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌وانه به ده‌ست خوایه، تۆش بڵێ: که‌واته چۆن جادووتان لێ ده‌کرێت؟ که ئه‌مه ده‌زانن.
سَيَقُ ولُو نَ لِلَّهِ ۚ قُ لْ فَأَنَّ ا تُسْحَرُونَ
Bal 'Ataynāhum Bil-Ĥaq q i Wa 'Inn ahum Lakādh ibū na
023-090 نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ هێناون، به ڕاستی نه‌فامان هه‌میشه درۆزنن.
بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِا لْحَقِّ وَإِنَّ هُمْ لَكَاذِبُونَ
Mā A ttakh adh a A ll āhu Min Waladin Wa Mā Kā na Ma`ahu Min 'Ilahin ۚ 'Idh āan Ladh ahaba Kullu 'Ilahin Bimā Kh alaq a Wa La`alā Ba`đuhum `Alá Ba`đin ۚ Sub ĥā na A ll āhi `Amm ā Yaş ifū na
023-091 هه‌رگیز خوا که‌سی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و هیچ خوایه‌کی له‌گه‌ڵدا نی یه، چونکه ئه‌و کاته هه‌ر خوایه‌ك ده‌چوو به‌لای دروستکراوانی خۆیه‌وه‌و هه‌ندێکی خۆی بڵند ده‌کرد به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (ئه‌وسا بوونه‌وه‌ر تێکده‌چوو)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ زاتی خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (خوا نه‌ناسان) هه‌ڵی ده‌به‌ستن و ده‌یڵێن.
مَا ا تَّخَ ذَ ا للَّ هُ مِن ْ وَلَدٍ وَمَا كَا نَ مَعَهُ مِن ْ إِلَهٍ ۚ إِذا ً لَذَهَبَ كُلُّ إِلَه ٍ بِمَا خَ لَقَ وَلَعَلاَ بَعْضُ هُمْ عَلَى بَعْض ٍ ۚ سُبْ حَا نَ ا للَّ هِ عَمَّ ا يَصِ فُونَ
`Ālimi A l-Gh ay bi Wa A sh -Sh ahādati Fata`ālá `Amm ā Yush r ikū na
023-092 )ئه‌وزاته) زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، هه‌روه‌ها زانای دیار‌و ئاشکراکانه، به‌رزی و بڵندی بۆ ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (نه‌فامان) ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵی.
عَالِمِ ا لْغَ يْ بِ وَا ل شَّهَادَةِ فَتَعَالَى عَمَّ ا يُشْر ِكُونَ
Q ul Ra bbi 'Imm ā Tur iyann ī Mā Yū`adū na
023-093 بڵێ: په‌روه‌ردگارا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نیشاندام که له توێی هه‌ڕه‌شه‌کانتدا پێت ڕاگه‌یاندوون...
قُ لْ رَ بِّ إِمَّ ا تُر ِيَنِّ ي مَا يُوعَدُونَ
Ra bbi Falā Taj `alnī Fī A l-Q aw mi A ž-Ž ālimī na
023-094 ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارا مه‌مخه‌ره ڕیزی قه‌ومی سته‌مکاره‌وه.
رَ بِّ فَلاَ تَجْ عَلْنِي فِي ا لْقَ وْ مِ ا ل ظَّ الِمِينَ
Wa 'Inn ā `Alá 'An Nur iyaka Mā Na`iduhum Laq ādirū na
023-095 بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێمان کردوون پێشی بهێنین و نیشانت بده‌ین.
وَإِنَّ ا عَلَى أَن ْ نُر ِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَ ادِرُونَ
A d fa` Bi-Atī Hiya 'Aĥsanu A s-Sayyi'ata ۚ Naĥnu 'A`lamu Bimā Yaş ifū na
023-096 هه‌وڵ بده به‌چاکترین و جوانترین شێوه پاڵ به هه‌ڵه‌و ناڕێکی ناحه‌زانه‌وه بنێیت و خه‌مت نه‌بێت ئێمه چاك ئاگادارین له گوفتارو قسه‌ی ناڕه‌وایان.
ا د ْفَعْ بِا لَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ا ل سَّيِّئَةَ ۚ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِ فُونَ
Wa Q ul Ra bbi 'A`ūdh u Bika Min Hamazā ti A sh -Sh ayāţ ī ni
023-097 (خۆت بسپێره به‌خواو) بڵێ: په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به تۆ له‌هه‌موو خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان.
وَقُ لْ رَ بِّ أَعُو ذُ بِكَ مِن ْ هَمَزَا تِ ا ل شَّيَاطِ ينِ
Wa 'A`ūdh u Bika Ra bbi 'An Yaĥđurū ni
023-098 په‌نا ده‌گرم به تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که شه‌یتانه‌کان به‌ده‌ورمدا کۆ ببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن).
وَأَعُو ذُ بِكَ رَ بِّ أَن ْ يَحْضُ رُونِ
Ĥattá 'Idh ā Jā 'a 'Aĥadahumu A l-Maw tu Q ā la Ra bbi A rji`ū ni
023-099 (خوا نه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازی چه‌وتیانن)، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت، ئه‌وسا هه ڕیه‌که‌یان ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا...
حَتَّى إِذَا جَا ءَ أَحَدَهُمُ ا لْمَوْ تُ قَ ا لَ رَ بِّ ا رْجِعُونِ
La`allī 'A`malu Ş āliĥāan Fīmā Tara ktu ۚ Kallā ۚ 'Inn ahā Kalimatun Huwa Q ā 'iluhā ۖ Wa Min Warā 'ihim Barzakh un 'Ilá Yaw mi Yub `ath ū na
023-100 به‌ڵکو چاکه ئه‌نجامبده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، (به‌ڵام تازه کار له کار ترازاوه، شتی وا مه‌حاڵه، بۆیه به توندی پێی ده‌وترێت): نه‌خێر، ئه‌وه قسه‌یه‌که ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت، به‌ڵکو ده‌بێت له جیهانی به‌رزه‌خدا، له نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا کاتێك زیندوو ده‌کرێنه‌وه چاوه‌ڕێ بێت.
لَعَلِّي أَعْمَلُ صَ الِحا ً فِيمَا تَرَ كْتُ ۚ كَلاَّ ۚ إِنَّ هَا كَلِمَةٌ هُوَ قَ ا ئِلُهَا ۖ وَمِن ْ وَرَا ئِهِمْ بَرْزَخ ٌ إِلَى يَوْ مِ يُبْ عَثُونَ
Fa'idh ā Nufikh a Fī A ş -Ş ū r i Falā 'An sā ba Baynahum Yawma'idh in Wa Lā Yatasā 'alū na
023-101 جا کاتێك فوو ده‌کرێت به _صور_دا ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی خزمایه‌تی له‌و ڕۆژه‌دا نی یه‌و که‌س له که‌س ناپرسێته‌وه.
فَإِذَا نُفِخَ فِي ا ل صُّ و ر ِ فَلاَ أَن سَا بَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ وَلاَ يَتَسَا ءَلُونَ
Faman Th aq ulat Mawāzīnuhu Fa'ūlā 'ika Humu A l-Mufliĥū na
023-102 ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی قورس بێت، ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون.
فَمَن ْ ثَقُ لَتْ مَوَازِينُهُ فَأُ وْلَا ئِكَ هُمُ ا لْمُفْلِحُونَ
Wa Man Kh affat Mawāzīnuhu Fa'ūlā 'ika A l-Ladh ī na Kh asirū 'An fusahum Fī Jahann ama Kh ālidū na
023-103 به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی سووك بێت، ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان له ده‌ستداوه‌و خۆیان خهسارو ڕیسوا کردووه، ده‌بێت هه‌ر له ناو دۆزه‌خدا ژیانی نه‌بڕاوه ببه‌نه سه‌ر.
وَمَن ْ خَ فَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُ وْلَا ئِكَ ا لَّذِي نَ خَ سِرُو ا أَن فُسَهُمْ فِي جَهَنَّ مَ خَ الِدُونَ
Talfaĥu Wujūhahumu A n -Nā ru Wa Hum Fīhā Kāliĥū na
023-104 بڵێسه‌ی ئاگر چڕ‌و چاویان ده‌برژێنێت، هه‌موویان لێویان هه‌ڵقرچاوه‌و دانیان ڕیچ ده‌بێته‌وه (دیمه‌نیان سامناکه).
تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ ا ل نّ َا رُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ
'Alam Takun 'Āyātī Tutlá `Alaykum Fakun tum Bihā Tukadh dh ibū na
023-105 (ئه‌وسا خوا پرسیاریان لێ ده‌کات) ئایا کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی من به‌سه‌رتاندا نه ده‌خوێنرایه‌وه؟ که‌چی ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به درۆتان ده‌زانی؟
أَلَمْ تَكُن ْ آيَاتِي تُتْلَى عَلَيْكُمْ فَكُن تُمْ بِهَا تُكَذِّبُونَ
Q ālū Ra bbanā Gh alabat `Alaynā Sh iq watunā Wa Kunn ā Q awmāan Đ ā llī na
023-106 (سه‌ره‌نجام به که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی سه‌رشانی گرتین و زاڵ بوو به‌سه‌رماندا ئێمه که‌سانێکی گومڕا بووین.
قَ الُوا رَ بَّنَا غَ لَبَتْ عَلَيْنَا شِقْ وَتُنَا وَكُنَّ ا قَ وْما ً ضَ ا لِّينَ
Ra bbanā 'Akh r ij nā Minhā Fa'in `Ud nā Fa'inn ā Ž ālimū na
023-107 په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.
رَ بَّنَا أَخْ ر ِجْ نَا مِنْ هَا فَإِن ْ عُد ْنَا فَإِنَّ ا ظَ الِمُونَ
Q ā la A kh sa'ū Fīhā Wa Lā Tukallimū ni
023-108 (خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا به تووڕه‌ییه‌وه) ده‌فه‌رموێت: بێ ده‌نگ بن و ده‌متان داخه‌ن، قسه‌شم له گه‌ڵدا مه‌که‌ن.
قَ ا لَ ا خْ سَئُ وا فِيهَا وَلاَ تُكَلِّمُونِ
'Inn ahu Kā na Far ī q un Min `Ibādī Yaq ūlū na Ra bbanā 'Āmann ā Fāgh fir Lanā Wa A rĥam nā Wa 'An ta Kh ay ru A r-Rā ĥimī na
023-109 چونکه به ڕاستی کاتی خۆی ده‌سته‌یه‌ك له به‌نده ئیمانداره‌کانم ده‌یانوت؛ په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به زاتی تۆ هێناوه، ده، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت.
إِنَّ هُ كَا نَ فَر ِي ق ٌ مِن ْ عِبَادِي يَقُ ولُو نَ رَ بَّنَا آمَنَّ ا فَاغْ فِر ْ لَنَا وَا رْحَمْنَا وَأَنْ تَ خَ يْ رُ ا ل رَّ احِمِينَ
Fā ttakh adh tumūhum Sikh r īyāan Ĥattá 'An sawkum Dh ikr ī Wa Kun tum Minhum Tađĥakū na
023-110 که‌چی ئێوه گاڵته‌تان پێ ده‌کردن، هه‌تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك یادی منیان له بیر بردنه‌وه‌و ئێوه به‌رده‌وام به‌وان پێده‌که‌نین.
فَاتَّخَ ذْتُمُوهُمْ سِخْ ر ِيّاً حَتَّى أَن سَوْكُمْ ذِكْر ِي وَكُن تُمْ مِنْ هُمْ تَضْ حَكُونَ
'Inn ī Jazaytuhumu A l-Yaw ma Bimā Ş abarū 'Ann ahum Humu A l-Fā 'izū na
023-111 (جا با بزانن که) بێگومان ئه‌مڕۆ من پاداشتم داونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وه که خۆگر بوون، به ڕاستی هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازن.
إِنِّ ي جَزَيْتُهُمُ ا لْيَوْ مَ بِمَا صَ بَرُو ا أَنَّ هُمْ هُمُ ا لْفَا ئِزُونَ
Q ā la Kam Labith tum Fī A l-'Arđi `Adada Sinī na
023-112 (ئه‌وسا خوای گه‌وره) لێیان ده‌پرسێت:ئه‌وه چه‌ند ساڵ له زه‌ویدا ژیانتان برده سه‌ر.
قَ ا لَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِي ا لأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ
Q ālū Labith nā Yawmāan 'Aw Ba`đa Yaw min Fās'ali A l-`Ā ddī na
023-113 (دۆزه‌خییان) ده‌ڵێن: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك (دیاره که ژیانی دنیا له چاوی ژیانی نه‌بڕاوه و هه‌میشه‌یی دا زۆر کورت و کۆتاو که‌م دێته به‌ر چاو، یاخود جیهانی به‌رزه‌خ وه‌کو ڕۆژێك یان که‌متر هه‌ستی پێ ده‌کرێت)، له‌و که‌سانه بپرسن که بیر‌و هۆشیان لای خۆیانه‌و حسابی ژماره‌و کات ده‌که‌ن.
قَ الُوا لَبِثْنَا يَوْماً أَوْ بَعْضَ يَوْ مٍ فَاسْأَلِ ا لْعَا دِّينَ
Q ā la 'In Labith tum 'Illā Q alīlāan ۖ Law 'Ann akum Kun tum Ta`lamū na
023-114 (خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت: له ڕاستیدا مانه‌وه‌تان له دنیادا هه‌ر زۆر که‌م بووه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌تانزانی؟
قَ ا لَ إِن ْ لَبِثْتُمْ إِلاَّ قَ لِيلا ً ۖ لَوْ أَنَّ كُمْ كُن تُمْ تَعْلَمُونَ
'Afaĥasib tum 'Ann amā Kh alaq nākum `Abath āan Wa 'Ann akum 'Ilaynā Lā Turja`ū na
023-115 ئایا گومانتان واده‌برد که به ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان به بێ مه‌به‌ست دروست کردووه‌و ئێوه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه؟!
أَفَحَسِبْ تُمْ أَنَّ مَا خَ لَقْ نَاكُمْ عَبَثا ً وَأَنَّ كُمْ إِلَيْنَا لاَ تُرْجَعُونَ
Fata`ālá A ll āhu A l-Maliku A l-Ĥaq q u ۖ Lā 'Ilā ha 'Illā Huwa Ra bbu A l-`Arsh i A l-Kar ī mi
023-116 به‌رزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕه‌وای حه‌ق، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له‌و زاته، خاوه‌نی عه‌رشی شکۆدارو به‌ڕێزه.
فَتَعَالَى ا للَّ هُ ا لْمَلِكُ ا لْحَقُّ ۖ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ رَ بُّ ا لْعَرْشِ ا لْكَر ِيمِ
Wa Man Yad `u Ma`a A ll āhi 'Ilahāan 'Ākh ara Lā Burhā na Lahu Bihi Fa'inn amā Ĥisābuhu `In da Ra bbihi~ ۚ 'Inn ahu Lā Yufliĥu A l-Kāfirū na
023-117 ئه‌و که‌سه‌ی خوایه‌کی تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکی خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه نیه، ئه‌وه به ڕاستی حساب و لێپرسینه‌وه‌ی لای په‌روه‌ردگارێتی، بێگومان بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناسان سه‌رفراز نابن.
وَمَن ْ يَد ْعُ مَعَ ا للَّ هِ إِلَها ً آخَ رَ لاَ بُرْهَا نَ لَهُ بِهِ فَإِنَّ مَا حِسَابُهُ عِنْ دَ رَ بِّهِ ۚ إِنَّ هُ لاَ يُفْلِحُ ا لْكَافِرُونَ
Wa Q ul Ra bbi A gh fir Wa A rĥam Wa 'An ta Kh ay ru A r-Rā ĥimī na
023-118 (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار! تۆ) بڵێ: په‌روه‌ردگارا: له گوناهوههڵهکانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت.
وَقُ لْ رَ بِّ ا غْ فِر ْ وَا رْحَمْ وَأَنْ تَ خَ يْ رُ ا ل رَّ احِمِينَ
Toggle thick letters. Most people make the mistake of thickening thin letters in the words that have other (highlighted) thick letter Toggle to highlight thick letters خصضغطقظ رَ