Toggle thick letters. Most people make the mistake of thickening thin letters in the words that have other (highlighted) thick letter | Toggle to highlight thick letters خصضغطقظ رَ |
Hal 'Atāka Ĥadīthu Al-Ghāshiyati
| 088-001 ئایا هه‌واڵ و ده‌نگوباسی ڕۆژی قیامه‌تت پێگه‌یشتووه؟! (ڕۆژێکه سه‌ختیه‌که‌ی هه‌موو که‌سێك داگیر ده‌کات).
|
هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ |
Wujūhun Yawma'idhin Khāshi`atun
| 088-002 له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند ڕووخسارانێك خه‌جاڵه‌ت و ڕه‌نگ زه‌رد و شه‌رمه‌زار و زه‌بوونن.
|
وُجُوهٌ يَوْمَئِذ‌ٍ خَاشِعَةٌ |
`Āmilatun Nāşibatun
| 088-003 (هه‌ریه‌ک له خاوه‌نی ئه‌و ڕووخسارانه) ئیشکه‌رێکی شه‌که‌ت و ماندوون (بۆ به‌ده‌ستهێنانی دنیای دوور له ئیمان).
|
عَامِلَةٌ نَاصِبَةٌ |
Taşlá Nārāan Ĥāmiyatan
| 088-004 ده‌چنه ناو ئاگرێکی سووتێنه‌ره‌وه (که جه‌سته‌که له‌ناو نابات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له سزادا بمێنێته‌وه).
|
تَصْلَى نَا‌ر‌اً حَامِيَةً |
Tusqá Min `Aynin 'Āniyatin
| 088-005 له سه‌رچاوه‌یه‌کی له کوڵ و زۆر گه‌رم خواردنه‌وه‌ی ده‌درێتێ.
|
تُسْقَى مِنْ عَيْنٍ آنِيَةٍ |
Laysa Lahum Ţa`āmun 'Illā Min Đarī`in
| 088-006 هیچ خۆراکیشیان نیه ته‌نها له دڕکێکی ووشک و تفت و تاڵه (جۆره ڕوه‌کێکی بیابانیه به‌ته‌ڕی ته‌نها وشتر ده‌یخوات، به وشکی وشتریش نایخوات).
|
لَيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلاَّ مِنْ ضَرِيعٍ |
Lā Yusminu Wa Lā Yughnī Min Jū`in
| 088-007 نه ئه‌وه‌یه گۆشتی پێبگرن و پێی قه‌ڵه‌و ببن، نه ئه‌وه‌شه پێی تێرببن.
|
لاَ يُسْمِنُ وَلاَ يُغْنِي مِنْ جُوعٍ |
Wujūhun Yawma'idhin Nā`imatun
| 088-008 له‌ولاشه‌وه ڕوخسارانێکی تر ناسک و ڕووخۆش و گه‌شاوه و ڕووناکن.
|
وُجُوهٌ يَوْمَئِذ‌ٍ نَاعِمَةٌ |
Lisa`yihā Rāđiyatun
| 088-009 له هه‌وڵ و کۆششه‌کانیان (بۆ به‌ده‌ستهێنانیڕه‌زامه‌ندی خوا له دنیادا) ڕازی و ئاسووده‌ن.
|
لِسَعْيِهَا رَاضِيَةٌ |
Fī Jannatin `Āliyatin
| 088-010 له به‌هه‌شتێکی به‌رزو بڵندا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
|
فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٍ |
Lā Tasma`u Fīhā Lāghiyatan
| 088-011 له‌و شوێنه‌دا قسه و گوفتارێکی ناخۆش و نابه‌جێ نا بیستن.
|
لاَ تَسْمَعُ فِيهَا لاَغِيَةً |
Fīhā `Aynun Jāriyatun
| 088-012 له‌و به‌هه‌شته‌دا کانی و سه‌رچاوه و تاڤگه‌ی ڕه‌وانی تێدایه.
|
فِيهَا عَيْنٌ جَا‌رِيَةٌ |
Fīhā Sururun Marfū`atun
| 088-013 هه‌روه‌ها چرپا و سیسته‌م و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی به‌رز و بڵند کراوه‌ی لێیه.
|
فِيهَا سُرُ‌ر‌ٌ مَرْفُوعَةٌ |
Wa 'Akwābun Mawđū`atun
| 088-014 ( له نزیك ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه له هه‌ر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و په‌رداخی (جوان و ڕازاوه و نه‌خشین) دانراوه.
|
وَأَكْوَابٌ مَوْضُوعَةٌ |
Wa Namāriqu Maşfūfatun
| 088-015 هه‌روه‌ها پشتی و سه‌رین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوه‌ی تیادایه که به ڕێک‌و پێکی ڕیزکراون.
|
وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌ |
Wa Zarābīyu Mabthūthatun
| 088-016 فه‌رش و ئۆرته و ڕایه‌خی قه‌شه‌نگ و نه‌خشینی تیادا ڕاخراوه (هه‌موو کۆشک و ته‌لارو ڤێلاکانی پێرازێنراوه‌ته‌وه).
|
وَزَرَابِيُّ مَبْثُوثَةٌ |
'Afalā Yanžurūna 'Ilá Al-'Ibili Kayfa Khuliqat
| 088-017 (ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگه‌ی هه‌ندێك دروستکراوانیه‌وه ده‌یه‌وێت بێ باوه‌ڕان دابچڵه‌کێنێت)، بۆیه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه؟! (قه‌باره‌ی، ملی درێژی، قاچه درێژه‌کانی که به سمێکی ئیسفه‌نجی کۆتایی هاتووه، ئینجا خۆگرتنی له‌سه‌ر برسێتی و تینویه‌تی،...)
|
أَفَلاَ يَنْظُرُونَ إِلَى الإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ |
Wa 'Ilá As-Samā'i Kayfa Rufi`at
| 088-018 ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه (ئه‌و هه‌مووئه‌ستێره و کاکه‌شان و هه‌ساره بێ شوماره ده‌وره‌ی زه‌ویداوه له بڵندیه‌وه ڕاگیراون).
|
وَ‌إِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ |
Wa 'Ilá Al-Jibāli Kayfa Nuşibat
| 088-019 ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون.
|
وَ‌إِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ |
Wa 'Ilá Al-'Arđi Kayfa Suţiĥat
| 088-020 ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌کانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه (له‌بار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگه‌وبان و ژیان)؟!
|
وَ‌إِلَى الأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ |
Fadhakkir 'Innamā 'Anta Mudhakkirun
| 088-021 که‌واته { تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ئه‌م شتانه بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت.
|
فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ |
Lasta `Alayhim Bimusayţirin
| 088-022 هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا (تا به زۆر باوه‌ڕداریان بکه‌یت).
|
لَسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُسَيْطِرٍ |
'Illā Man Tawallá Wa Kafara
| 088-023 به‌ڵاو ئه‌و که‌سه‌ی که پشت هه‌ڵکردووه و کوفر هه‌ڵبژاردووه...
|
إِلاَّ مَنْ تَوَلَّى وَكَفَرَ |
Fayu`adhdhibuhu Allāhu Al-`Adhāba Al-'Akbara
| 088-024 ئه‌وه خوا سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی زۆرسه‌خت و به‌ئازارو بێ سنووریان لێ ده‌سێنێت.
|
فَيُعَذِّبُهُ اللَّهُ الْعَذَابَ الأَكْبَرَ |
'Inna 'Ilaynā 'Īābahum
| 088-025 بێگومان ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه (بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت).
|
إِنَّ إِلَيْنَا إِيَابَهُمْ |
Thumma 'Inna `Alaynā Ĥisābahum
| 088-026 له‌وه‌ودوایش به‌ڕاستی حیساب و لێپرسینه‌وه و دادگاییان له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
|
ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُمْ |
Toggle thick letters. Most people make the mistake of thickening thin letters in the words that have other (highlighted) thick letter | Toggle to highlight thick letters خصضغطقظ رَ |