Toggle thick letters. Most people make the mistake of thickening thin letters in the words that have other (highlighted) thick letter | Toggle to highlight thick letters خصضغطقظ رَ |
Lā 'Uqsimu Biyawmi Al-Qiyāmati
| 075-001 سوێند ده‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت.
|
لاَ أُقْسِمُ بِيَوْمِ الْقِيَامَةِ |
Wa Lā 'Uqsimu Bin-Nafsi Al-Lawwāmati
| 075-002 سوێند ده‌خۆم به ویژدانی زیندوو و نه‌فسی ڕه‌خنه له خۆگر که لۆمه‌ی خۆی ده‌کات.
|
وَلاَ أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ |
'Ayaĥsabu Al-'Insānu 'Allan Najma`a `Ižāmahu
| 075-003 ئایا ئینسان واده‌زانێت هه‌رگیز ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه؟!
|
أَيَحْسَبُ الإِنسَانُ أَلَّنْ نَجْمَعَ عِظَامَهُ |
Balá Qādirīna `Alá 'An Nusawwiya Banānahu
| 075-004 به‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانا‌مان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه.
|
بَلَى قَادِرِينَ عَلَى أَنْ نُسَوِّيَ بَنَانَهُ |
Bal Yurīdu Al-'Insānu Liyafjura 'Amāmahu
| 075-005 نه‌خێر، با گومانیوانهبات، به‌ڵکو ئاده‌میزاد ده‌یه‌وێت گوناهو تاوان بکاته پیشه‌ی خۆی به‌درێژایی ژیانی، یاخود ده‌یه‌وێت قیامه‌ت له به‌رده‌میدا به‌رپا ببێت ئینجا باوه‌ڕی پێ بهێنێت!
|
بَلْ يُرِيدُ الإِنسَانُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُ |
Yas'alu 'Ayyāna Yawmu Al-Qiyāmati
| 075-006 بێ باکانه ده‌پرسێت: کوا، که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به‌خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت).
|
يَسْأَلُ أَيَّانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ |
Fa'idhā Bariqa Al-Başaru
| 075-007 کاتێك دێت، چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت.
|
فَإِذَا بَرِقَ الْبَصَرُ |
Wa Khasafa Al-Qamaru
| 075-008 مانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت (ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت).
|
وَخَسَفَ الْقَمَرُ |
Wa Jumi`a Ash-Shamsu Wa Al-Qamaru
| 075-009 (یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت و) خۆر‌و مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێن به‌یه‌کدا.
|
وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ |
Yaqūlu Al-'Insānu Yawma'idhin 'Ayna Al-Mafarru
| 075-010 ئه‌و ڕۆژه ئینسان ده‌ڵێت: (ئه‌ی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکه‌م، له کوێوه خۆم ڕزگار بکه‌م.
|
يَقُولُ الإِنسَانُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ الْمَفَرُّ |
Kallā Lā Wazara
| 075-011 نه‌خێر ئیتر ده‌ربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئه‌سته‌مه).
|
كَلاَّ لاَ وَزَرَ |
'Ilá Rabbika Yawma'idhin Al-Mustaqarru
| 075-012 تۆ ئیتر ده‌بێت لای په‌روه‌ردگارت ئاماده‌بیت و له‌وێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینه‌وه).
|
إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمُسْتَقَرُّ |
Yunabba'u Al-'Insānu Yawma'idhin Bimā Qaddama Wa 'Akhkhara
| 075-013 له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی پێده‌درێت که ده‌ست پێشکه‌ریی کردووه (یاخود به ته‌ما بووه بیکات و دوای خستووه، یاخود هه‌واڵی کرده‌وه‌ی ڕابووردووی و ئاسه‌واری دوای خۆی پێ ده‌درێت).
|
يُنَبَّأُ الإِنسَانُ يَوْمَئِذٍ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ |
Bali Al-'Insānu `Alá Nafsihi Başīratun
| 075-014 به‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامه‌کان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه).
|
بَلِ الإِنسَانُ عَلَى نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ |
Wa Law 'Alqá Ma`ādhīrahu
| 075-015 ههرچهندهچهندهها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێته‌وه (بێ سوودو بێ که‌ڵکه).
|
وَلَوْ أَلْقَى مَعَاذِيرَهُ |
Lā Tuĥarrik Bihi Lisānaka Lita`jala Bihi
| 075-016 په‌له مه‌که‌و زمانت مه‌جوڵێنه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکه‌یت له وه‌رگرتنیدا.
|
لاَ تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ |
'Inna `Alaynā Jam`ahu Wa Qur'ānahu
| 075-017 به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی.
|
إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ |
Fa'idhā Qara'nāhu Fa Attabi` Qur'ānahu
| 075-018 جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا.
|
فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ |
Thumma 'Inna `Alaynā Bayānahu
| 075-019 پاشان به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
|
ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ |
Kallā Bal Tuĥibbūna Al-`Ājilata
| 075-020 نه‌خێر، وانی یه (زیندووکردنه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌ر ده‌بێت) دیاره ئێوه هه‌ر ئه‌م دنیایه‌تان خۆش ده‌وێت که به‌په‌له به‌سه‌ر ده‌چێت.
|
كَلاَّ بَلْ تُحِبُّونَ الْعَاجِلَةَ |
Wa Tadharūna Al-'Ākhirata
| 075-021 قیامه‌ت و به‌هه‌شت پشتگوێ ده‌خه‌ن و وازی لێده‌هێنن.
|
وَتَذَرُونَ الآخِرَةَ |
Wujūhun Yawma'idhin Nāđiratun
| 075-022 به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه، ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ناسك و ئاسووده‌ن.
|
وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ |
'Ilá Rabbihā Nāžiratun
| 075-023 چونکه (هه‌ریه‌که بۆ خۆی) ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات (له ته‌ماشاکردنی تێر نابێت).
|
إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ |
Wa Wujūhun Yawma'idhin Bāsiratun
| 075-024 هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکی تر ڕه‌ش داگیرساو گرژ‌و تاڵ و دێزن.
|
وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ بَاسِرَةٌ |
Tažunnu 'An Yuf`ala Bihā Fāqiratun
| 075-025 چاوه‌ڕوانن کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت.
|
تَظُنُّ أَنْ يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ |
Kallā 'Idhā Balaghati At-Tarāqī
| 075-026 نه‌خێر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌روا ژیانیان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵکو کاتێك دێت که ڕۆحی یه‌ك به‌یه‌کیان ده‌گاته گه‌رووی.
|
كَلاَّ إِذَا بَلَغَتِ التَّرَاقِي |
Wa Qīla Man ۜ Rāqin
| 075-027 ئه‌وسا ده‌وترێت، کێ فریاد ڕه‌سیه‌تی؟
|
وَقِيلَ مَنْ ۜ رَاقٍ |
Wa Žanna 'Annahu Al-Firāqu
| 075-028 به‌ڵام له‌و کاته‌دا،ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدایه دڵنیابه که ئیتر هیچ شتێك فریای ناکه‌وێت و کاتی ماڵئاواییه.
|
وَظَنَّ أَنَّهُ الْفِرَاقُ |
Wa At-Taffati As-Sāqu Bis-Sāqi
| 075-029 ئیتر قاچ و لوولاق به‌یه‌کدا ده‌ئاڵێن.
|
وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ |
'Ilá Rabbika Yawma'idhin Al-Masāqu
| 075-030 ئه‌وساو له‌و ڕۆژه‌دا بۆ لای په‌روه‌ردگارت ڕاپێچ ده‌کرێیت و ده‌برێیت.
|
إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ |
Falā Şaddaqa Wa Lā Şallá
| 075-031 نه‌بڕوای هێناو نه نوێژێکی به‌جوانی خوێند.
|
فَلاَ صَدَّقَ وَلاَ صَلَّى |
Wa Lakin Kadhdhaba Wa Tawallá
| 075-032 به‌ڵکو بڕوای نه‌هێناو پشتی تێکرد.
|
وَلَكِنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّى |
Thumma Dhahaba 'Ilá 'Ahlihi Yatamaţţá
| 075-033 پاشان هه‌موو جار به له‌نجه‌و لار‌و خۆبادانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو که‌سوکاری و که‌شخه‌ی ده‌کرد.
|
ثُمَّ ذَهَبَ إِلَى أَهْلِهِ يَتَمَطَّى |
'Awlá Laka Fa'awlá
| 075-034 (جا ئه‌م دۆزه‌خه) بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره.
|
أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى |
Thumma 'Awlá Laka Fa'awlá
| 075-035 پاشان هه‌ر ئه‌و سزایه بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره.
|
ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى |
'Ayaĥsabu Al-'Insānu 'An Yutraka Sudan
| 075-036 ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت هه‌روا وازی لێده‌هێنرێت به‌خۆڕایی (لێپرسینه‌وه‌ی نابێت؟!).
|
أَيَحْسَبُ الإِنسَانُ أَنْ يُتْرَكَ سُدىً |
'Alam Yaku Nuţfatan Min Manīyin Yumná
| 075-037 باشه، ئایا کاتی خۆی نوتفه‌یه‌ك نه‌بووه له‌مه‌نی که ده‌ڕژێنرایه شوێنی خۆی (که منداڵانی دایکه).
|
أَلَمْ يَكُ نُطْفَة ً مِنْ مَنِيٍّ يُمْنَى |
Thumma Kāna `Alaqatan Fakhalaqa Fasawwá
| 075-038 پاشان خۆ هه‌ڵواسه‌رێك بوو گه‌شه‌ی کردوو و ڕۆح و ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی پێبه‌خشی.
|
ثُمَّ كَانَ عَلَقَة ً فَخَلَقَ فَسَوَّى |
Faja`ala Minhu Az-Zawjayni Adh-Dhakara Wa Al-'Unthá
| 075-039 ئینجا هه‌ر له‌و مه‌نی یه هه‌ردوو جووت نێر‌و مێ ی دروست کردووه (که ته‌واوکاری یه‌کترن).
|
فَجَعَلَ مِنْهُ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالأُنثَى |
'Alaysa Dhālika Biqādirin `Alá 'An Yuĥyiya Al-Mawtá
| 075-040 ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌وه بکات ناتوانێت مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه؟!
|
أَلَيْسَ ذَلِكَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَى |
Toggle thick letters. Most people make the mistake of thickening thin letters in the words that have other (highlighted) thick letter | Toggle to highlight thick letters خصضغطقظ رَ |