Toggle thick letters. Most people make the mistake of thickening thin letters in the words that have other (highlighted) thick letter Toggle to highlight thick letters خصضغطقظ رَ
Yā -Sīn
036-001 سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
يَا-سِين
Wa A l-Q ur'ā ni A l-Ĥakī mi
036-002 سوێند به‌و قورئانه‌ی که هه‌موو فه‌رمانێکی له شوێنی خۆیایه‌تی...
وَالْقُ رْ‌آنِ ا لْحَكِيمِ
'Inn aka Lamina A l-Mursalī na
036-003 به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له فرستاده و پێغه‌مبه‌رانیت...
إِنَّ كَ لَمِنَ ا لْمُرْسَلِينَ
`Alá Ş ir āţ in Mustaq ī min
036-004 له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.
عَلَى صِ رَ ا ط ٍ مُسْتَقِ يمٍ
Tan zī la A l-`Azī zi A r-Ra ĥī mi
036-005 ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه...
تَن زِي لَ ا لْعَزِي زِ ا ل رَّ حِيمِ
Litun dh ir a Q awmāan Mā 'Un dh ir a 'Ābā 'uuhum Fahum Gh āfilū na
036-006 بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هۆزێکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه که باو‌و باپیرانیان بێ‌دار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زایی ماونه‌ته‌وه.
لِتُن ذِ‌ر َ قَ وْما ً مَا أُ‌ن ذِ‌ر َ آبَا ؤُهُمْ فَهُمْ غَ افِلُونَ
Laq ad Ĥaq q a A l-Q aw lu `Alá 'Akth ar ihim Fahum Lā Yu'uminū na
036-007 سوێند به خوا به ڕاستی بڕیاری خوا هاته دی له‌سه‌ر زۆربه‌یان که دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌ین لێیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕ ناهێنن (به‌هۆی سه‌رسه‌ختی و گوێ نه‌گرتنیانه‌وه).
لَقَ د ْ حَقَّ ا لْقَ وْ لُ عَلَى أَكْثَر ِهِمْ فَهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ
'Inn ā Ja`alnā Fī 'A`nāq ihim 'Agh lālāan Fahiya 'Ilá A l-'Adh q ā ni Fahum Muq maĥū na
036-008 به‌ڕاستی هه‌ر ده‌ڵێیت ئێمه کۆت و زنجیرمان کردۆته گه‌ردنیان و له ژێر چه‌ناگه‌یان توندکراوه و به ناچاری سه‌ریان به‌رز ڕاگیراوه و ئه‌م لاولایان پێناکرێت و به‌رپێی خۆیان نابینن.
إِنَّ ا جَعَلْنَا فِي أَعْنَاقِ هِمْ أَغْ لاَلا ً فَهِيَ إِلَى ا لأَذْقَ ا نِ فَهُمْ مُقْ مَحُونَ
Wa Ja`alnā Min Bay ni 'Aydīhim Saddāan Wa Min Kh alfihim Saddāan Fa'agh sh aynāhum Fahum Lā Yub ş irū na
036-009 هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستمان له به‌رده‌میانه‌وه و له پشتیانه‌وه داناوه، په‌رده‌شمان هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (مه‌به‌ست ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شه که له ده‌روونیاندا هه‌یه و نایه‌ڵێت ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزنه‌وه) ئیتر ئه‌وانه حه‌ق و ڕاستی نابینن.
وَجَعَلْنَا مِن ْ بَيْ نِ أَيْدِيهِمْ سَدّ‌ا ً وَمِن ْ خَ لْفِهِمْ سَدّ‌ا ً فَأَغْ شَيْنَاهُمْ فَهُمْ لاَ يُبْ صِ رُ‌ونَ
Wa Sawā 'un `Alayhim 'A'an dh artahum 'Am Lam Tun dh ir hum Lā Yu'uminū na
036-010 ئه‌وانه چونیه که بۆیان، بێداریان بکه‌یته‌وه یان بێداریان نه‌که‌یته‌وه، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
وَسَوَا ءٌ عَلَيْهِمْ أَ‌أَ‌ن ذَ‌رْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُن ذِ‌ر ْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ
'Inn amā Tun dh ir u Mani A ttaba`a A dh -Dh ikra Wa Kh ash iya A r-Ra ĥmana Bil-Gh ay bi ۖ Fabash sh ir hu Bimagh fira tin Wa 'Aj r in Kar ī min
036-011 بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێ‌دار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون، له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن، به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه.
إِنَّ مَا تُن ذِ‌ر ُ مَنِ ا تَّبَعَ ا ل ذِّكْرَ وَخَ شِيَ ا ل رَّ حْمَنَ بِا لْغَ يْ بِ ۖ فَبَشِّر ْهُ بِمَغْ فِرَ ةٍ وَ‌أَجْ ر‌ٍ كَر ِيمٍ
'Inn ā Naĥnu Nuĥyi A l-Mawtá Wa Naktubu Mā Q addamū Wa 'Āth āra hum ۚ Wa Kulla Sh ay 'in 'Ĥş aynā hu Fī 'Imā min Mubī nin
036-012 بێگومان هه‌ر ئێمه مردووه‌کان زیندوو ده‌که‌ینه‌وه، هه‌رچی کردوویانه و ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ینله‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌کانیشیاندا، هه‌موو شتێکمان له کتێبێکی ئاشكرادا (تۆمارگه‌ی تایبه‌تدا) به‌وردی تۆمار و ئامارکردووه.
إِنَّ ا نَحْنُ نُحْيِ ا لْمَوْتَى وَنَكْتُبُ مَا قَ دَّمُو‌ا وَآثَارَ هُمْ ۚ وَكُلَّ شَيْ ءٍ أحْصَ يْنَا هُ فِي إِمَا مٍ مُبِينٍ
Wa A đr ib Lahum Math alāan 'Aş ĥā ba A l-Q aryati 'Idh Jā 'ahā A l-Mursalū na
036-013 نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه به خه‌ڵكی شاری (انطاکیة) کاتێک ده‌سته‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ریان بۆ هات.
وَ‌اضْ ر ِب ْ لَهُمْ مَثَلاً أَصْ حَا بَ ا لْقَ رْيَةِ إِ‌ذْ جَا ءَهَا ا لْمُرْسَلُونَ
'Idh 'Arsalnā 'Ilayhimu A th nay ni Fakadh dh abūhumā Fa`azzaznā Bith ālith in Faq ālū 'Inn ā 'Ilaykum Mursalū na
036-014 سه‌ره‌تا دووانمان بۆ ڕه‌وانه کردن، که‌چی بروایان پێنه‌کردن، ئێمه‌ش سێهه‌مێکمان بۆ پشتگیریان ڕه‌وانه کرد، هه‌موویان وتیان: ئێمه بێگومان بۆ لای ئێوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه کراوین.
إِ‌ذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ ا ثْنَيْ نِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّ‌زْنَا بِثَالِثٍ فَقَ الُو ا إِنَّ ا إِلَيْكُمْ مُرْسَلُونَ
Q ālū Mā 'An tum 'Illā Bash aru n Mith lunā Wa Mā 'An zala A r-Ra ĥmā nu Min Sh ay 'in 'In 'An tum 'Illā Takdh ibū na
036-015 خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێوه ته‌نها ئاده‌میزادێکن وه‌کو ئێمه، خوای میهره‌بانیش هیچ شتێکی ڕه‌وانه نه‌کردووه، ئێوه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن.
قَ الُو‌ا مَا أَ‌نْ تُمْ إِلاَّ بَشَر‌ٌ مِثْلُنَا وَمَا أَ‌ن زَلَ ا ل رَّ حْمَنُ مِن ْ شَيْ ءٍ إِن ْ أَ‌نْ تُمْ إِلاَّ تَكْذِبُونَ
Q ālū Ra bbunā Ya`lamu 'Inn ā 'Ilaykum Lamursalū na
036-016 پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: په‌روه‌ردگارمان خۆی چاک ده‌زانێت ئێمه به‌ڕاستی بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه کراوین به پێغه‌مبه‌رایه‌تی.
قَ الُو‌ا رَ بُّنَا يَعْلَمُ إِنَّ ا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ
Wa Mā `Alaynā 'Illā A l-Balāgh u A l-Mubī nu
036-017 ته‌نها ئه‌وه‌شمان له‌سه‌ره که به ڕوون و ئاشکرا په‌یمانی خواتان پێ ڕابگه‌یه‌نین.
وَمَا عَلَيْنَا إِلاَّ ا لْبَلاَغُ ا لْمُبِينُ
Q ālū 'Inn ā Taţ ayyarnā Bikum ۖ La'in Lam Tan tahū Lanarjumann akum Wa Layamassann akum Minn ā `Adh ā bun 'Alī mun
036-018 خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه به ڕاستی به‌هاتنتان تووشی نه‌گبه‌تی بووین، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن و کۆڵ نه‌ده‌ن، به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و له لایه‌ن ئێمه‌وه توشی ئازارێکی به ئێش ده‌بن.
قَ الُو ا إِنَّ ا تَطَ يَّرْنَا بِكُمْ ۖ لَئِن ْ لَمْ تَن تَهُو‌ا لَنَرْجُمَنَّ كُمْ وَلَيَمَسَّنَّ كُمْ مِنَّ ا عَذَا بٌ أَلِيمٌ
Q ālū Ţ ā 'iru kum Ma`akum ۚ 'A'in Dh ukkir tum ۚ Bal 'An tum Q aw mun Musr ifū na
036-019 پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه نه‌گبه‌تی و شوومیتانله‌گه‌ڵ خۆتاندایه (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیتانه‌وه)، ئایا ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن ئه‌وه ده‌بێته نه‌گبه‌تی و شووم بۆتان؟! نه‌خێر، وانییه، ئێوه هه‌ر خۆتان قه‌وم و هۆزێکی سه‌ره‌ڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون بۆیه شووم و نه‌گبه‌تی یه‌خه‌ی گرتوون.
قَ الُو‌ا طَ ا ئِرُكُمْ مَعَكُمْ ۚ أَئِن ْ ذُكِّر ْتُمْ ۚ بَلْ أَ‌نْ تُمْ قَ وْ مٌ مُسْر ِفُونَ
Wa Jā 'a Min 'Aq ş á A l-Madīnati Ra julun Yas`á Q ā la Yā Q aw mi A ttabi`ū A l-Mursalī na
036-020 ئه‌وسا له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێکی ئیماندار به‌په‌له، به گورج و گۆڵی هات و وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه ڕاست ده‌که‌ن، ئه‌م فرستادانه ڕاست ده‌ڵێن شوێنیان بکه‌ون، بڕوایان پێ بکه‌ن، ئیمانیان پێ بهێنن...
وَجَا ءَ مِن ْ أَقْ صَ ى ا لْمَدِينَةِ رَ جُلٌ يَسْعَى قَ ا لَ يَاقَ وْ مِ ا تَّبِعُوا ا لْمُرْسَلِينَ
A ttabi`ū Man Lā Yas'alukum 'Aj rā an Wa Hum Muhtadū na
036-021 شوێنی ئه‌و که‌سانه بکه‌ون که پاداشت و کرێتان لێ داوا ناکه‌ن، ئه‌وانه هیدایه‌ت دراون و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستن.
ا تَّبِعُوا مَن ْ لاَ يَسْأَلُكُمْ أَجْ ر‌ا ً وَهُمْ مُهْتَدُ‌ونَ
Wa Mā Liya Lā 'A`budu A l-Ladh ī Faţ ara nī Wa 'Ilay hi Turja`ū na
036-022 دیاره خه‌ڵکه‌که کردویانه به گاڵه، بۆیه پیاو چاکه‌که وتوویه‌تی: جا ئه‌وه بۆچی من ئه‌و زاته نه‌په‌رستم که به‌دی هێناوم، ئێوه‌ش خه‌ڵکینه هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.
وَمَا لِيَ لاَ أَعْبُدُ ا لَّذِي فَطَ رَ نِي وَإِلَيْ هِ تُرْجَعُونَ
'A'attakh idh u Min Dūnihi~ 'Ālihatan 'In Yur id ni A r-Ra ĥmā nu Biđurr in Lā Tugh ni `Ann ī Sh afā`atuhum Sh ay'ā an Wa Lā Yun q idh ū ni
036-023 ئایا ڕه‌وایه له جیاتی خوا چه‌ند په‌رستراوێکی تر بۆ خۆم بڕیار بده‌م که هیچیان به‌ده‌ست نیه خۆ ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیه‌وێت تووشی ناخۆشیه‌که‌م بکات، تکاو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رستراوانه هیچ سوودێکم پێ ناگه‌یه‌نن و فریام ناکه‌ون وڕزگارم ناکه‌ن.
أَأَتَّخِ ذُ مِن ْ دُ‌ونِهِ آلِهَة ً إِن ْ يُر ِد ْنِ ا ل رَّ حْمَنُ بِضُ رٍّ لاَ تُغْ نِ عَنِّ ي شَفَاعَتُهُمْ شَيْ ئا ً وَلاَ يُن قِ ذُ‌ونِ
'Inn ī 'Idh āan Lafī Đ alā lin Mubī nin
036-024 بێگومان من ئه‌گه‌ر شتی و‌ا بکه‌م، ئه‌و کاته من له گومڕاییه‌کی ئاشكرا ده‌بم.
إِنِّ ي إِ‌ذ‌ا ً لَفِي ضَ لاَلٍ مُبِينٍ
'Inn ī 'Āman tu Bira bbikum Fāsma`ū ni
036-025 به ڕاستی من بڕیارم داوه که ئیمان به په‌روه‌ردگارتان بهێنم، با چاک گوێتان لی بێت.
إِنِّ ي آمَنْ تُ بِرَ بِّكُمْ فَاسْمَعُونِ
Q ī la A d kh uli A l-Jann ata ۖ Q ā la Yā Lay ta Q awmī Ya`lamū na
036-026 (دیاره، خوانه‌ناسان په‌لاماریان داوه و شه‌هیدیان کردووه) بۆیه پێی وتراوه: فه‌رموو بۆ ناو به‌هه‌شت، له‌وێشه‌وه هه‌ر دڵسۆزانه وتویه‌تی: خۆزگه قه‌ومه‌که‌م بیازنانیایه سه‌رئه‌نجامی ئیمان چۆنه و که‌وتومه‌ته ناو چ ناز و نیعمه‌تێکه‌وه.
قِ ي لَ ا د ْخُ لِ ا لْجَنَّ ةَ ۖ قَ ا لَ يَالَيْ تَ قَ وْمِي يَعْلَمُونَ
Bimā Gh afara Lī Ra bbī Wa Ja`alanī Mina A l-Mukra mī na
036-027 به‌هۆی ئه‌وه‌وه که په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبووه و خستمیه ڕیزی ڕێزلێگیراوانه‌وه.
بِمَا غَ فَرَ لِي رَ بِّي وَجَعَلَنِي مِنَ ا لْمُكْرَ مِينَ
Wa Mā 'An zalnā `Alá Q awmihi Min Ba`dihi Min Jun din Mina A s-Samā 'i Wa Mā Kunn ā Mun zilī na
036-028 خوا ده‌فه‌رمێت: وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان له ئاسمانه‌وه ناردبێته خواره‌وه بۆ سه‌ر هۆزه‌که‌ی دوای شه‌هیدکردنی، وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان ڕه‌وانه کردبێت بۆ له‌ناو‌بردنیان.
وَمَا أَ‌ن زَلْنَا عَلَى قَ وْمِهِ مِن ْ بَعْدِهِ مِن ْ جُن د‌ٍ مِنَ ا ل سَّمَا ءِ وَمَا كُنَّ ا مُن زِلِينَ
'In Kānat 'Illā Ş ayĥatan Wāĥidatan Fa'idh ā Hum Kh āmidū na
036-029 به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک ده‌نگی گه‌وره‌و شریخه‌یه‌کی به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو، جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون.
إِن ْ كَانَتْ إِلاَّ صَ يْحَة ً وَ‌احِدَة ً فَإِ‌ذَ‌ا هُمْ خَ امِدُ‌ونَ
Yā Ĥasra tan `Alá A l-`Ibā di ۚ Mā Ya'tīhim Min Ra sū lin 'Illā Kānū Bihi Yastahzi'ūn
036-030 په‌شیمانی و داخ و ناڵه دابارێته سه‌ر ئه‌و به‌ندانه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن.
يَاحَسْرَ ةً عَلَى ا لْعِبَا دِ مَا ۚ يَأْتِيهِمْ مِن ْ رَ سُو لٍ إِلاَّ كَانُو‌ا بِهِ يَسْتَهْزِئُ ون
'Alam Yara w Kam 'Ahlaknā Q ab lahum Mina A l-Q urū ni 'Ann ahum 'Ilayhim Lā Yarji`ū na
036-031 ئائه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناوبردووه، خۆ هه‌رگیز ناگه‌رێنه‌وه نه‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا.
أَلَمْ يَرَ وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَ بْ لَهُمْ مِنَ ا لْقُ رُو نِ أَنَّ هُمْ إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ
Wa 'In Kullun Lamm ā Jamī `un Ladaynā Muĥđarū na
036-032 که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن.
وَإِن ْ كُلّ ٌ لَمَّ ا جَمِي ع ٌ لَدَيْنَا مُحْضَ رُ‌ونَ
Wa 'Āyatun Lahumu A l-'Arđu A l-Maytatu 'Aĥyaynāhā Wa 'Akh ra j nā Minhā Ĥabbāan Faminhu Ya'kulū na
036-033 له به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرای خوا بۆ ئه‌و خه‌ڵکه: زه‌وی مردووه که به‌هۆی ئاوی بارانه‌وه زیندووی ده‌که‌ینه‌وه، دانه‌وێڵه لێ په‌یدا ده‌کرین که لێی ده‌خۆن.
وَ‌آيَة ٌ لَهُمُ ا لأَرْضُ ا لْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَاهَا وَأَخْ رَ جْ نَا مِنْ هَا حَبّا ً فَمِنْ هُ يَأْكُلُونَ
Wa Ja`alnā Fīhā Jann ā tin Min Nakh ī lin Wa 'A`nā bin Wa Fajjarnā Fīhā Mina A l-`Uyū ni
036-034 هه‌روه‌ها جۆره‌ها باخاتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنین، له دارخورما و چه‌ند جۆری ترێ، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها کانیاویشمان تیایدا هه‌ڵقوڵاندووه....
وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنّ َا تٍ مِن ْ نَخِ ي لٍ وَأَعْنَا بٍ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنَ ا لْعُيُونِ
Liya'kulū Min Th amar ihi Wa Mā `Amilat/hu 'Aydīhim ۖ 'Afalā Yash kurū na
036-035 بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رووبومه‌که‌ی بخۆن، له‌وه‌ش که به‌ده‌ستی خۆیان له‌و به‌رو بوومانه دروستی ده‌که‌ن (وه‌کو دۆشاو و سرکه و شه‌ربه‌ت و... هه‌روه‌ها جێگه‌ی تێڕامانه که: ئاده‌میزاد ورد بێته‌وه له دانه دانه‌ی ئه‌و به‌روبوومانه، چۆن پێچراونه‌ته‌وه، قه‌باره‌یان، ڕه‌نگیان، بۆنیان، تامیان.... هتد) ئایا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه سوپاسگوزاری ناکه‌ن؟!
لِيَأْكُلُو‌ا مِن ْ ثَمَر ِهِ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ ۖ أَفَلاَ يَشْكُرُ‌ونَ
Sub ĥā na A l-Ladh ī Kh alaq a A l-'Azwā ja Kullahā Mimm ā Tun bitu A l-'Arđu Wa Min 'An fusihim Wa Mimm ā Lā Ya`lamū na
036-036 پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی هه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی به‌جووت دروست کردووه له‌وه‌ی له زه‌ویدا ده‌ڕۆیت، له خۆیشیان، له‌و شتانه‌ش که نایزانن (له سه‌رده‌می عیلم وزانستیدا ڕوون بۆته‌وه: که هه‌موو به‌دیهێنراوان_مادی و مه‌عنه‌وی_جووتن).
سُبْ حَا نَ ا لَّذِي خَ لَقَ ا لأَزْوَا جَ كُلَّهَا مِمَّ ا تُنْ بِتُ ا لأَرْضُ وَمِن ْ أَ‌ن فُسِهِمْ وَمِمَّ ا لاَ يَعْلَمُونَ
Wa 'Āyatun Lahumu A l-Lay lu Naslakh u Minhu A n -Nahā ra Fa'idh ā Hum Mužlimū na
036-037 هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ئاشکرای تر بۆیان، شه‌وه، که پۆشاکی ڕووناکی ڕۆژی له‌به‌ر داده‌ماڵین، به‌و هۆیه‌وه دنیایان لێ تاریك ده‌بێت.
وَ‌آيَة ٌ لَهُمُ ا ل لَّيْ لُ نَسْلَخُ مِنْ هُ ا ل نَّ هَا رَ فَإِ‌ذَ‌ا هُمْ مُظْ لِمُونَ
Wa A sh -Sh am su Taj r ī Limustaq arr in Lahā ۚ Dh ālika Taq dī r u A l-`Azī zi A l-`Alī mi
036-038 خۆریش له گه‌ردش و سوڕانه‌وه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و سره‌وت ده‌چێت، یاخود به ده‌وری چه‌قی خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، بێگومان ئه‌وه توانای زاتێکی باڵاده‌ست و زانا ده‌رده‌خات (که هه‌موو شتێکی به ڕێکوپێکی دروست کردووه).
وَ‌الشَّمْسُ تَجْ ر ِي لِمُسْتَقَ رٍّ لَهَا ۚ ذَلِكَ تَقْ دِي رُ ا لْعَزِي زِ ا لْعَلِيمِ
Wa A l-Q amara Q addarnā hu Manāzila Ĥattá `Ā da Kāl`urjū ni A l-Q adī mi
036-039 هه‌روه‌ها کات و شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووه (هه‌ر شه‌وێك له‌کاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هه‌ڵدێت، ڕاده‌ی ئه‌و ڕوناکیه‌ش که ده‌که‌وێته سه‌ری جیاوازه، هه‌تا (سه‌رئه‌نجام هه‌موو مانگێك له ڕواڵه‌تدا) وه‌ك چیلکه‌یه‌کی وشکی باریك ده‌نوێنێت.
وَالْقَ مَرَ قَ دَّرْنَا هُ مَنَا‌زِلَ حَتَّى عَا دَ كَالْعُرْجُو نِ ا لْقَ دِيمِ
Lā A sh -Sh am su Yan bagh ī Lahā 'An Tud r ika A l-Q amara Wa Lā A l-Lay lu Sābiq u A n -Nahā r i ۚ Wa Kullun Fī Falakin Yasbaĥū na
036-040 نه خۆر بۆی هه‌یه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت)، نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌که‌وێت، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له ده‌که‌ن و به ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه.
لاَ ا ل شَّمْسُ يَنْ بَغِ ي لَهَا أَ‌ن ْ تُد ْر ِكَ ا لْقَ مَرَ وَلاَ ا ل لَّيْ لُ سَابِقُ ا ل نَّ هَا ر ِ ۚ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ
Wa 'Āyatun Lahum 'Ann ā Ĥamalnā Dh urr īyatahum Fī A l-Fulki A l-Mash ĥū ni
036-041 به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان، ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان لهکه‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتی-نوح- ه که به باپیره گه‌وره‌ی دووهه‌می ئاده‌میزاد ده‌درێته قه‌ڵه‌م).
وَ‌آيَة ٌ لَهُمْ أَنَّ ا حَمَلْنَا ذُ‌رِّيَّتَهُمْ فِي ا لْفُلْكِ ا لْمَشْحُونِ
Wa Kh alaq nā Lahum Min Mith lihi Mā Yarkabū na
036-042 هه‌روه‌ها که‌شتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنه‌ی ئه‌و بۆ سازاندوون، (که هۆکاره‌کانی گواستنه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی ده‌گرێته‌وه، چونکه هه‌ر خوا به‌دیهێنه‌ری ئاده‌میزاد و ماده خاو و سوته‌مه‌نی و... هتد
وَخَ لَقْ نَا لَهُمْ مِن ْ مِثْلِهِ مَا يَرْكَبُونَ
Wa 'In Nash a' Nugh r iq hum Falā Ş ar īkh a Lahum Wa Lā Hum Yun q adh ū na
036-043 خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نوقمیان ده‌که‌ین، ئه‌و کاته که‌س نی یه بێت به هاواریانه‌وه و ڕزگاریش ناکرێن له مردن.....
وَإِن ْ نَشَأْ نُغْ ر ِقْ هُمْ فَلاَ صَ ر ِي خَ لَهُمْ وَلاَ هُمْ يُن قَ ذُ‌ونَ
'Illā Ra ĥmatan Minn ā Wa Matā`āan 'Ilá Ĥī nin
036-044 مه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئێمه مۆڵه‌تیان بدات تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌هره له ژیان وه‌ربگرن.
إِلاَّ رَ حْمَة ً مِنَّ ا وَمَتَاعا ً إِلَى حِينٍ
Wa 'Idh ā Q ī la Lahumu A ttaq ū Mā Bay na 'Aydīkum Wa Mā Kh alfakum La`allakum Turĥamū na
036-045 کاتێکیش به‌بێ باوه‌ڕان بوترێت: خۆتان له‌و سزایه بپارێزن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێشوودا هات، هه‌روه‌ها له سزای داهاتووتان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت، (که‌چی هه‌ر باکیان نیه).
وَ‌إِ‌ذَ‌ا قِ ي لَ لَهُمُ ا تَّقُ و‌ا مَا بَيْ نَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَ لْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
Wa Mā Ta'tīhim Min 'Āyatin Min 'Āyā ti Ra bbihim 'Illā Kānū `Anhā Mu`r iđī na
036-046 هیچ ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیان له ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت که پشتی تێ نه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.
وَمَا تَأْتِيهِمْ مِن ْ آيَةٍ مِن ْ آيَا تِ رَ بِّهِمْ إِلاَّ كَانُو‌ا عَنْ هَا مُعْر ِضِ ينَ
Wa 'Idh ā Q ī la Lahum 'An fiq ū Mimm ā Ra zaq akumu A ll āhu Q ā la A l-Ladh ī na Kafarū Lilladh ī na 'Āmanū 'Anuţ `imu Man Law Yash ā 'u A ll āhu 'Aţ `amahu~ 'In 'An tum 'Illā Fī Đ alā lin Mubī nin
036-047 کاتێکیش پێیان بوترێت ببه‌خشن له‌وه‌ی که خوا پێی به‌خشیون، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: ئایا ئێمه خواردنبده‌ین به که‌سێك ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه خۆراکی پێ ده‌به‌خشی؟ ئێوه هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاشکرادا گیرتان خواردووه!!
وَ‌إِ‌ذَ‌ا قِ ي لَ لَهُمْ أَ‌ن فِقُ و‌ا مِمَّ ا رَ زَقَ كُمُ ا للَّ هُ قَ ا لَ ا لَّذِي نَ كَفَرُ‌و‌ا لِلَّذِي نَ آمَنُو ا أَنُطْ عِمُ مَن ْ لَوْ يَشَا ءُ ا للَّ هُ أَطْ عَمَهُ~ ُ إِن ْ أَ‌نْ تُمْ إِلاَّ فِي ضَ لاَلٍ مُبِينٍ
Wa Yaq ūlū na Matá Hādh ā A l-Wa`du 'In Kun tum Ş ādiq ī na
036-048 بێ باوه‌ڕان: به گومانه‌وه ڕوو به‌ئیمانداران ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و لێ پرسینه‌وه ڕاسته، که‌ی ئه‌و کاته دێت ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
وَيَقُ ولُو نَ مَتَى هَذَ‌ا ا لْوَعْدُ إِن ْ كُن تُمْ صَ ا‌دِقِ ينَ
Mā Yan žurū na 'Illā Ş ayĥatan Wāĥidatan Ta'kh udh uhum Wa Hum Yakh iş ş imū na
036-049 ئه‌وانه ته‌نها چاوه‌ڕێی یه‌ك شریخه و ده‌نگێکی زۆر گه‌وره‌ی سامناك نه‌بێت چاوه‌ڕێی هیچی تر ناکه‌ن، که هه‌موویان ده‌پێچێته‌وه (کۆتایی به ژیانیان ده‌هێنێت) له‌کاتێکدا که سه‌رگه‌رمی کاروباری دنیای خۆیانن، سه‌رگه‌رمی کێشه و به‌ربه‌ره‌کانێی ناحه‌قن.
مَا يَن ظُ رُو نَ إِلاَّ صَ يْحَة ً وَ‌احِدَة ً تَأْخُ ذُهُمْ وَهُمْ يَخِ صِّ مُونَ
Falā Yastaţ ī`ū na Tawş iyatan Wa Lā 'Ilá 'Ahlihim Yarji`ū na
036-050 ئه‌وسا ئیتر نه ده‌توانن ڕاسپارده‌یه‌ك بگه‌یه‌نن، نه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵیان (چونکه هه‌موویان له‌ناوچوون، هه‌موویان خامۆش بوون).
فَلاَ يَسْتَطِ يعُو نَ تَوْصِ يَة ً وَلاَ إِلَى أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ
Wa Nufikh a Fī A ş -Ş ū r i Fa'idh ā Hum Mina A l-'Aj dāth i 'Ilá Ra bbihim Yan silū na
036-051 پاشان هه‌ر که فوو ده‌کرێت به- صور- دا، ده‌ستبه‌جێ خێرا هه‌موویان له گۆڕه‌کانیان له توێی خاکه‌وه به‌په‌له دێنه ده‌ره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (که‌س ناتوانێت سه‌رپێچی بکات، یان خۆی بدزێته‌وه).
وَنُفِخَ فِي ا ل صُّ و ر ِ فَإِ‌ذَ‌ا هُمْ مِنَ ا لأَجْ دَا ثِ إِلَى رَ بِّهِمْ يَن سِلُونَ
Q ālū Yā Waylanā Man Ba`ath anā Min Marq adinā ۜ ۗ Hādh ā Mā Wa`ada A r-Ra ĥmā nu Wa Ş adaq a A l-Mursalū na
036-052 به سه‌رسامیه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار ئه‌وه کێ ئێمه‌ی زیندوو کرده‌وه؟ کێ ئێمه‌ی له شوێنی ڕاکشانمان لهگۆڕه‌کانمان ده‌رهێنا؟ (ئه‌وسا ئیمانداران، یان فریشته‌کان یان خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێت): ئائه‌مه به‌ڵێنی خوای میهره‌بانه و پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌وڵدانی ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان کردووه.
قَ الُو‌ا يَا‌وَيْلَنَا مَن ْ بَعَثَنَا مِن ْ مَرْقَ دِنَا هَذَ‌ا ۜ ۗ مَا وَعَدَ ا ل رَّ حْمَنُ وَصَ دَقَ ا لْمُرْسَلُونَ
'In Kānat 'Illā Ş ayĥatan Wāĥidatan Fa'idh ā Hum Jamī `un Ladaynā Muĥđarū na
036-053 له‌وماوه‌یه‌دا هیچ ڕوونادات جگه‌له ده‌نگێکی گه‌وره‌ی کوتوپڕ نه‌بێت، جاده‌ستبه‌جێ هه‌موویان لای ئێمه ئاماده‌کراون.
إِن ْ كَانَتْ إِلاَّ صَ يْحَة ً وَ‌احِدَة ً فَإِ‌ذَ‌ا هُمْ جَمِي ع ٌ لَدَيْنَا مُحْضَ رُ‌ونَ
Fālyaw ma Lā Tužlamu Nafsun Sh ay'ā an Wa Lā Tuj zaw na 'Illā Mā Kun tum Ta`malū na
036-054 ئینجا ئه‌م جاره ده‌درێت: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س سته‌می لێ ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، خه‌ڵکینه دڵنیابن که: ته‌نها پاداشتی کارێك ده‌درێنه‌وه که ده‌تانکرد.
فَالْيَوْ مَ لاَ تُظْ لَمُ نَفْسٌ شَيْ ئا ً وَلاَ تُجْ زَوْ نَ إِلاَّ مَا كُن تُمْ تَعْمَلُونَ
'Inn a 'Aş ĥā ba A l-Jann ati A l-Yaw ma Fī Sh ugh ulin Fākihū na
036-055 به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ به‌هه‌شتیه‌کان له‌ناو خۆشی و شادی و کامه‌رانیه‌کی بێ وێنه‌دا سه‌رگه‌رمن.
إِنّ َ أَصْ حَا بَ ا لْجَنَّ ةِ ا لْيَوْ مَ فِي شُغُ لٍ فَاكِهُونَ
Hum Wa 'Azwājuhum Fī Ž ilā lin `Alá A l-'Arā 'iki Muttaki'ū na
036-056 خۆیان و هاوسه‌رانیان له ژێر سێبه‌ری دره‌ختی جوان و چڕ‌و پڕدا له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه.
هُمْ وَ‌أَ‌زْ‌وَ‌اجُهُمْ فِي ظِ لاَلٍ عَلَى ا لأَرَا ئِكِ مُتَّكِئُ ونَ
Lahum Fīhā Fākihatun Wa Lahum Mā Yadda`ū na
036-057 میوه‌هاتی زۆر‌و جۆراو جۆریان له‌وێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی داوای بکه‌ن و حه‌زی لێ بکه‌ن ده‌ستبه‌جێ ئاماده‌یه (له خواردن و خواردنه‌وه، له جل و به‌رگی جوان، له جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش، له هۆکاری هاتوچۆ، له هه‌زاران نازو نیعمه‌تی بێ‌شومار).
لَهُمْ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَلَهُمْ مَا يَدَّعُونَ
Salā mun Q awlāan Min Ra bbin Ra ĥī min
036-058 هاوڕێ له‌گه‌ڵ سڵاو ڕێزدا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و دلۆڤانه‌وه.
سَلاَمٌ قَ وْلا ً مِن ْ رَ بٍّ رَ حِيمٍ
Wa A m tāzū A l-Yaw ma 'Ayyuhā A l-Muj r imū na
036-059 له‌ولاشه‌وه یاخیه‌کان پێیان ده‌وترێت: ئاده‌ی تاوانبار‌و گوناهکاران، جیاببنه‌وه.
وَامْتَازُوا ا لْيَوْ مَ أَيُّهَا ا لْمُجْ ر ِمُونَ
'Alam 'A`had 'Ilaykum Yā Banī 'Ādama 'An Lā Ta`budū A sh -Sh ayţ ā na ۖ 'Inn ahu Lakum `Adū wun Mubī nun
036-060 ئه‌وسا خوای گه‌وره گله‌یی له یاخیه‌کانی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، مه‌گه‌ر من پێم ڕانه‌گه‌یاندن که شه‌یتان نه‌په‌رستن، چونکه ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشکراتانه.
أَلَمْ أَعْهَد ْ إِلَيْكُمْ يَابَنِي آ‌دَمَ أَ‌ن ْ لاَ تَعْبُدُوا ا ل شَّيْطَ ا نَ إِنَّ هُ ۖ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ
Wa 'Ani A `budūnī ۚ Hādh ā Ş ir āţ un Mustaq ī mun
036-061 به‌ڵکو ته‌نها من بپه‌رستن که هه‌ر ئه‌مه‌یه ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَ‌أَنِ ا عْبُدُونِي ۚ هَذَ‌ا صِ رَ ا ط ٌ مُسْتَقِ يمٌ
Wa Laq ad 'Ađalla Min kum Jibillāan Kath īr āan ۖ 'Afalam Takūnū Ta`q ilū na
036-062 بێگومان شه‌یتان خه‌ڵکێکی زۆری له ئێوه گومڕا کرد، جا ئایا بۆچی ژیر نه‌بوون.
وَلَقَ د ْ أَضَ لَّ مِنْ كُمْ جِبِلّا ً كَثِير اً ۖ أَفَلَمْ تَكُونُو‌ا تَعْقِ لُونَ
Hadh ihi Jahann amu A llatī Kun tum Tū`adū na
036-063 ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه که جاران پێی ده‌ترسێنران.
هَذِهِ جَهَنَّ مُ ا لَّتِي كُن تُمْ تُوعَدُ‌ونَ
A ş lawhā A l-Yaw ma Bimā Kun tum Takfurū na
036-064 ده‌بێت ئه‌مڕۆ بگه‌یه‌نرێنه ناوی له سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیتاندا و ببرژێن تیایدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.
ا صْ لَوْهَا ا لْيَوْ مَ بِمَا كُن تُمْ تَكْفُرُ‌ونَ
Al-Yaw ma Nakh timu `Alá 'Afwāhihim Wa Tukallimunā 'Aydīhim Wa Tash /hadu 'Arjuluhum Bimā Kānū Yaksibū na
036-065 ئه‌مڕۆ مۆر ده‌نێن به ده‌میاندا و قسه‌یان بۆ ناکرێت، به‌ڵکو ده‌ستیان قسه‌مان بۆ ده‌کات، قاچیشیان شایه‌تی ده‌دات به‌و کار‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌دا (ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی که ئه‌نجامیان داوه، کاتێك شریتی کاسێت و ڤیدیۆ و سی دی و دیسك قسه‌مان بۆ ده‌که‌ن باوه‌ڕ بوون به‌قسه‌کردنی ده‌ست و قاچ و... هتد، ئاسانه).
ا لْيَوْ مَ نَخْ تِمُ عَلَى أَفْوَ‌اهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَا أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَ‌رْجُلُهُمْ بِمَا كَانُو‌ا يَكْسِبُونَ
Wa Law Nash ā 'u Laţ amasnā `Alá 'A`yunihim Fāstabaq ū A ş -Ş ir ā ţ a Fa'ann á Yub ş irū na
036-066 خوا نه‌ناسان بۆ بیرێك ناکه‌نه‌وه خۆ ئه‌گه‌ربمانه‌وێت چاویان کوێر ده‌که‌ین و شوێنه‌واری نایه‌ڵین، ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به ڕێگا‌که‌دا بڕۆن، چۆن ده‌توانن ڕێگه‌که ببینن و پێشبڕکێ بکه‌ن؟!
وَلَوْ نَشَا ءُ لَطَ مَسْنَا عَلَى أَعْيُنِهِمْ فَاسْتَبَقُ و‌ا ا ل صِّ رَ ا طَ فَأَنَّ ى يُبْ صِ رُ‌ونَ
Wa Law Nash ā 'u Lamasakh nāhum `Alá Makānatihim Famā A staţ ā`ū Muđīyāan Wa Lā Yarji`ū na
036-067 یاخود ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر له جێگه‌ی خۆیان (له‌و جێگه‌دا که تاوانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن) گۆج و ئیفلیجیان ده‌که‌ین، یان ڕووخساریان ده‌خه‌ینه شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و جانه‌وه‌ره‌وه، ئه‌وسا ئیتر ناتوانن نه به‌ره‌و پێش بچن، نه بگه‌ڕێنه‌وه دواوه.
وَلَوْ نَشَا ءُ لَمَسَخْ نَاهُمْ عَلَى مَكَانَتِهِمْ فَمَا ا سْتَطَ اعُو‌ا مُضِ يّا ً وَلاَ يَرْجِعُونَ
Wa Man Nu`amm ir hu Nunakkis/hu Fī A l-Kh alq i ۖ 'Afalā Ya`q ilū na
036-068 خۆ ئاشکرایه ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژی پێ ببه‌خشین. جوانی و ڕواڵه‌تی بۆ ناهێڵین، جا ئایا بۆ ژیریان ناخه‌نه کار؟!
وَمَن ْ نُعَمِّ ر ْهُ نُنَكِّسْهُ فِي ا لْخَ لْقِ ۖ أَفَلاَ يَعْقِ لُونَ
Wa Mā `Allam nā hu A sh -Sh i`ra Wa Mā Yan bagh ī Lahu~ ۚ 'In Huwa 'Illā Dh ikru n Wa Q ur'ā nun Mubī nun
036-069 (دیاره خوا نه‌ناسان ئایاته‌کانی قورئانیان به شیعر داوه‌ته قه‌ڵه‌م و پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم به شاعیر، بۆیه ده‌فه‌رموێت): وه‌نه‌بێت شیعرمان فێر کردبێت، شیعر وتنیش له‌و قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ی که فێرمان کردووه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌و قورئانێکی ئاشکراو ڕوونه.
وَمَا عَلَّمْنَا هُ ا ل شِّعْرَ وَمَا يَنْ بَغِ ي لَهُ~ ُ ۚ إِن ْ هُوَ إِلاَّ ذِكْر‌ٌ وَقُ رْ‌آنٌ مُبِينٌ
Liyun dh ir a Man Kā na Ĥayyāan Wa Yaĥiq q a A l-Q aw lu `Alá A l-Kāfir ī na
036-070 ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه بێداربکاته‌وه که زیندوون (دڵ و عه‌قڵیان زیندوو هۆشیاره) تا بڕیاری خوا له‌سه‌ر کافران جێبه‌جێ بکرێت (بڕیاری سه‌رگه‌ردانی دنیا و سزای قیامه‌ت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێ نه‌که‌ن).
لِيُنْ ذِ‌ر َ مَن ْ كَا نَ حَيّا ً وَيَحِقَّ ا لْقَ وْ لُ عَلَى ا لْكَافِر ِينَ
'Awalam Yara w 'Ann ā Kh alaq nā Lahum Mimm ā `Amilat 'Aydīnā 'An`āmāan Fahum Lahā Mālikū na
036-071 باشهئه‌و خه‌ڵکه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی به ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئه‌وان بوون به‌خاوه‌نی؟
أَ‌وَلَمْ يَرَ وْا أَنَّ ا خَ لَقْ نَا لَهُمْ مِمَّ ا عَمِلَتْ أَيْدِينَا أَ‌نْ عَاما ً فَهُمْ لَهَا مَالِكُونَ
Wa Dh allalnāhā Lahum Faminhā Ra kūbuhum Wa Minhā Ya'kulū na
036-072 ئینجا ئه‌و ماڵاته‌مان ڕام هێناوه بۆیان، هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کار ده‌هێنن، له گۆشتی هه‌ندێکیشیان ده‌خۆن.
وَ‌ذَلَّلْنَاهَا لَهُمْ فَمِنْ هَا رَ كُوبُهُمْ وَمِنْ هَا يَأْكُلُونَ
Wa Lahum Fīhā Manāfi`u Wa Mash ār ibu ۖ 'Afalā Yash kurū na
036-073 هه‌روه‌ها سوود و قازانجی زۆریان لێ ده‌بینن (جگه له‌وانه‌ی باسکرا، بۆ زه‌وی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیره‌که‌ی ده‌خۆن (جۆره‌ها خۆراکی تری لێ دروست ده‌که‌ن) جا ئایا ئه‌وه بۆ سوپاسی خوای به‌خشنده ناکه‌ن له‌سه‌ری؟!
وَلَهُمْ فِيهَا مَنَافِعُ وَمَشَار ِبُ ۖ أَفَلاَ يَشْكُرُ‌ونَ
Wa A ttakh adh ū Min Dū ni A ll ā hi 'Ālihatan La`allahum Yun ş arū na
036-074 سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته ئاشکرایه، نه‌فامان: له جیاتی خواپه‌رستیی، بت و شتی تر ده‌په‌رستن و بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگانه‌دا کۆمه‌کی بکرێن‌و سه‌ربخرێن.
وَاتَّخَ ذُ‌و‌ا مِن ْ دُو نِ ا للَّ هِ آلِهَة ً لَعَلَّهُمْ يُن صَ رُ‌ونَ
Lā Yastaţ ī`ū na Naş ra hum Wa Hum Lahum Jun dun Muĥđarū na
036-075 به‌ڵام ناتوانن سه‌ریان بخه‌ن به‌ڵکو هه‌ر ئه‌مان بوونه‌ته سه‌رباز و پاسه‌وان بۆ بته‌کان و هه‌میشه له خزمه‌تیاندا ئاماده کراون.
لاَ يَسْتَطِ يعُو نَ نَصْ رَ هُمْ وَهُمْ لَهُمْ جُن د‌ٌ مُحْضَ رُ‌ونَ
Falā Yaĥzun ka Q awluhum ۘ 'Inn ā Na`lamu Mā Yusir rū na Wa Mā Yu`linū na
036-076 ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم قسه و گوفتاری ئه‌وانه غه‌مبارت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین که ده‌یشارنه‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشکرای ده‌که‌ن.
فَلاَ يَحْزُ‌نْ كَ قَ وْلُهُمْ ۘ إِنَّ ا نَعْلَمُ مَا يُسِر ُّو نَ وَمَا يُعْلِنُونَ
'Awalam Yara A l-'In sā nu 'Ann ā Kh alaq nā hu Min Nuţ fatin Fa'idh ā Huwa Kh aş ī mun Mubī nun
036-077 ئایا ئاده‌میزاد سه‌رنجی نه‌داوه که: ئێمه بێگومان دروستمان کردووه له نوتفه‌یه‌ك، که‌چی خێرا بووه‌تهدوژمنێکی ئاشکراو دژایه‌تیمان ده‌کات؟!
أَ‌وَلَمْ يَرَ ا لإِن سَا نُ أَنَّ ا خَ لَقْ نَا هُ مِن ْ نُطْ فَةٍ فَإِ‌ذَ‌ا هُوَ خَ صِ ي مٌ مُبِينٌ
Wa Đ ara ba Lanā Math alāan Wa Nasiya Kh alq ahu ۖ Q ā la Man Yuĥyī A l-`Ižā ma Wa Hiya Ra mī mun
036-078 نموونه‌ی لاوازیی وبێ ده‌سه‌ڵاتی بۆ ئێمه هێناوه‌ته‌وه و به‌دیهاتنی خۆی له‌بیر کردووه، ده‌یوت: کێ ئه‌م ئێسکانه زیندوو ده‌کاته‌وه له کاتێکدا که ڕزیوو و پروکاون؟!
وَضَ رَ بَ لَنَا مَثَلا ً وَنَسِيَ خَ لْقَ هُ ۖ قَ ا لَ مَن ْ يُحْيِي ا لْعِظَ ا مَ وَهِيَ رَ مِيمٌ
Q ul Yuĥyīhā A l-Ladh ī 'An sh a'ahā 'Awwala Marra tin ۖ Wa Huwa Bikulli Kh alq in `Alī mun
036-079 پێیان بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار دروستی کرد، هه‌ر ئه‌ویش زیندووی ده‌کاته‌وه، ئه‌و به‌هه‌موو دروستکراوێک زانا‌و ئاگایه (دروستکردن و دروستکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی لا ئاسانه)....
قُ لْ يُحْيِيهَا ا لَّذِي أَ‌ن شَأَهَا أَ‌وَّلَ مَرَّ ةٍ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَ لْقٍ عَلِيمٌ
Al-Ladh ī Ja`ala Lakum Mina A sh -Sh ajar i A l-'Akh đar i Nārā an Fa'idh ā 'An tum Minhu Tūq idū na
036-080 ئه‌و زاته‌ی که له دره‌ختی سه‌وز ئاگرتان بۆ به‌دی ده‌هێنێت، ئیتر ئێوه دایده‌گرسێنن.
ا لَّذِي جَعَلَ لَكُمْ مِنَ ا ل شَّجَر ِ ا لأَخْ ضَ ر ِ نَا‌ر‌ا ً فَإِ‌ذَ‌ا أَ‌نْ تُمْ مِنْ هُ تُوقِ دُ‌ونَ
'Awalay sa A l-Ladh ī Kh alaq a A s-Samāwā ti Wa A l-'Arđa Biq ādir in `Alá 'An Yakh luq a Mith lahum ۚ Balá Wa Huwa A l-Kh allā q u A l-`Alī mu
036-081 ئایا ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه ناتوانێت دووباره وه‌ک خۆیان دروستیان بکاته‌وه؟! به‌ڵێ (زۆر چاک ده‌توانێت چونکه ئه‌و زاته له دروستکردن و داهێناندا به توانا و زانایه.
أَوَلَيْ سَ ا لَّذِي خَ لَقَ ا ل سَّمَاوَا تِ وَا لأَرْضَ بِقَ ا‌دِ‌ر ٍ عَلَى أَ‌ن ْ يَخْ لُقَ مِثْلَهُمْ ۚ بَلَى وَهُوَ ا لْخَ لاَّقُ ا لْعَلِيمُ
'Inn amā 'Am ru hu~ 'Idh ā 'Ar ā da Sh ay'ā an 'An Yaq ū la Lahu Kun Fayakū nu
036-082 بێگومان هه‌ر کاتێک فه‌رمانی خوا ده‌رچوو، ویستی شتێک جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دی، پێی ده‌ڵێت ببه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ و بێ دواکه‌وتن پێش دێت و ئه‌نجام ده‌درێت و دروست ده‌بێت.
إِنَّ مَا أَمْرُهُ~ ُ إِ‌ذَ‌ا أَ‌رَ ا دَ شَيْ ئاً أَ‌ن ْ يَقُ و لَ لَهُ كُن ْ فَيَكُونُ
Fasub ĥā na A l-Ladh ī Biyadihi Malakū tu Kulli Sh ay 'in Wa 'Ilay hi Turja`ū na
036-083 پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
فَسُبْ حَا نَ ا لَّذِي بِيَدِهِ مَلَكُو تُ كُلِّ شَيْ ءٍ وَإِلَيْ هِ تُرْجَعُونَ
Toggle thick letters. Most people make the mistake of thickening thin letters in the words that have other (highlighted) thick letter Toggle to highlight thick letters خصضغطقظ رَ