Wa Mina An-Nāsi Man Yashtarī Lahwa Al-Ĥadīthi Liyuđilla `An Sabīli Allāhi Bighayri `Ilmin Wa Yattakhidhahā Huzūan ۚ 'Ūla'ika Lahum `Adhābun Muhīnun
031-006 هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ک گۆرانیه ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ خێره‌کان... هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به‌مه‌ترسی کاره‌که‌ی و بزانێت چ که‌تنێک ده‌کات به خۆی وخه‌ڵکی و بۆیه ئه‌و شته بێ نرخ‌و خێرانه ده‌کرێت تا گاڵته به په‌یام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئه‌وانه سزا و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌رو ئابڕووبه‌ر چاوه‌ڕێیانه.
Khālidīna Fīhā ۖ Wa`da Allāhi Ĥaqqāan ۚ Wa Huwa Al-`Azīzu Al-Ĥakīmu
031-009 هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه و نه‌مریی تیایدا، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا پیی داوون، وه‌عده و به‌ڵێنێکی حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته دی، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به ده‌سه‌ڵات و دانایه.
Khalaqa As-Samāwāti Bighayri `Amadin Tarawnahā ۖ Wa 'Alqá Fī Al-'Arđi Rawāsiya 'An Tamīda Bikum Wa Baththa Fīhā Min Kulli Dābbatin ۚ Wa 'Anzalnā Mina As-Samā'i Mā'an Fa'anbatnā Fīhā Min Kulli Zawjin Karīmin
031-010 ئاسمانه‌کانی دروست کردووه به‌بێ کۆڵه‌که به‌چاوی خۆتان ده‌یانبینن، له زه‌ویشدا کێوه‌کانی دامه‌زراندوه که له‌نگه‌ری زه‌ویان ڕاگرتووه و (چه‌نده‌ها سوودی تریان هه‌یه) ئه‌وه‌کو ژێره و ژوورببن و لارببنه‌وه، جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ریشی تیادا بڵاوکردۆته‌وه، (هه‌روه‌هاده‌فه‌رموێت): له ئاسمانیشه‌وه ئاومان دابه‌زاند، جۆره‌ها وه‌ک و گژوگیای هاو جووتی به‌سوود و به که‌ڵک و جوان و ڕازاوه‌مان له زه‌ویدا پێ ڕواند.
Wa Waşşaynā Al-'Insāna Biwālidayhi Ĥamalat/hu 'Ummuhu Wahnāan `Alá Wahnin Wa Fişāluhu Fī `Āmayni 'Ani Ashkur Lī Wa Liwālidayka 'Ilayya Al-Maşīru
031-014 (لێره‌دا خوا ئامۆژگاریه‌کان له ده‌می لوقمان ده‌فه‌رموێت): ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد به چاک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به ئێش و ئازار‌و لاوازی و بێتاقه‌تیه‌کیزۆره‌وه، (به پێستی سکی نۆ مانگ) هه‌ڵی گرتووه، بڕینه‌وه‌شی له دوای دوو ساڵه، فه‌رمانمان پێدا که ئه‌ی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت به، دڵنیابن که گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه.
Wa 'In Jāhadāka `Alá 'An Tushrika Bī Mā Laysa Laka Bihi `Ilmun Falā Tuţi`humā ۖ Wa Şāĥibhumā Fī Ad-Dunyā Ma`rūfāan ۖ Wa Attabi` Sabīla Man 'Anāba 'Ilayya ۚ Thumma 'Ilayya Marji`ukum Fa'unabbi'ukum Bimā Kuntum Ta`malūna
031-015 ئه‌گه‌ر دایک و باوکت کۆششیان له‌گه‌ڵتا کرد، تا به‌بێ هیچ به‌ڵگه و زانیاریه‌ک هاوه‌ك بۆ من قسه‌یان مه‌که، له دنیاشدا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزارێکی چاک به بۆیان له هه‌موو بار‌و دۆخێک‌دا، شوێنی ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌وه که بۆلای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌وه‌وداو گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه، جا هه‌واڵتان ده‌ده‌مێ به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.
Yā Bunayya 'Aqimi Aş-Şalāata Wa 'Mur Bil-Ma`rūfi Wa Anha `Ani Al-Munkari Wa Aşbir `Alá Mā 'Aşābaka ۖ 'Inna Dhālika Min `Azmi Al-'Umūri
031-017 کوڕی شیرینم نوێژه‌کانت به چاکی ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاکه بده، قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بکه، به ئارامبه له به‌رامبه‌ر ئه‌وناخۆشیانه‌ی که تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باسکران هه‌ندێکن له‌وانه‌ی هه‌ر ده‌بێت بکرێن.
Wa Lā Tuşa``irKhaddaka Lilnnāsi Wa Lā Tamshi Fī Al-'Arđi Maraĥāan ۖ 'Inna Allāha Lā Yuĥibbu Kulla Mukhtālin Fakhūrin
031-018 هه‌وره‌ها ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵكی و (لووت به‌رز مه‌به و به‌چاوی سووک سه‌یریان مه‌که)، به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناز و فیزه‌وه مه‌ڕۆ، به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که خۆهه‌ڵکێش و فه‌خر فرۆش و فیزاوین.
'Alam Taraw 'Anna Allāha Sakhkhara Lakum Mā Fī As-Samāwāti Wa Mā Fī Al-'Arđi Wa 'Asbagha `Alaykum Ni`amahu Žāhiratan Wa Bāţinatan ۗ Wa Mina An-Nāsi Man Yujādilu Fī Al-Lahi Bighayri `Ilmin Wa Lā Hudan Wa Lā Kitābin Munīrin
031-020 ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی خوا بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ی دروست کردووه و ملکه‌چی کردووه، هه‌روه‌ها به‌فراوانی نازو نیعمه‌تی ئاشكرا‌و په‌نهانی به‌سه‌ردا ڕژاندون، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێک له خه‌ڵکی موجاده‌له و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌رباره‌ی خوا وبه‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی و ڕێنموویه‌کی پێغه‌مبه‌ران و کتێببێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی خوایی.
031-028 دروستکردن و به دیهێنانی هه‌مووتان و زیندو کردنه‌وه‌تان، ته‌نها وه‌ک دروستکردن و زیندووکردنه‌وه‌ی تاکه‌که‌سێک وایه، به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره و بینایه.
031-031 ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا هاتوچۆ دکه‌ن و ناز و نیعمه‌تی خوا دهێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه د‌ا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر دان به خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن.
031-032 کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌ی هاوه‌ڵگه‌رو کاره‌کان بدات، وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت، ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ خوا ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه ملکه‌چن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی، جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان، (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه)، جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه.
Yā 'Ayyuhā An-Nāsu Attaqū Rabbakum Wa Akhshaw Yawmāan Lā Yajzī Wa A-Dun `An Waladihi Wa Lā Mawlūdun Huwa Jāzin `An Wa A-Dihi Shay'āan ۚ 'Inna Wa`da Allāhi Ĥaqqun ۖ Falā Taghurrannakumu Al-Ĥayā Atu Ad-Dunyā Wa Lā Yaghurrannakum Billāhi Al-Gharūru
031-033 ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن (خۆتان له خه‌شم و قینی بپارێزن) و له ڕۆژێکبترسن که باوک فریای ڕۆڵه‌ی خۆی ناکه‌وێت، ڕۆڵه‌یش هیچی له ده‌ست نایه‌ت که بۆ باوکی ئه‌نجامی بدات، به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا به به‌رپابوونی قیامه‌ت، حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، که‌وابوو وریا بن ژیانی دنیا له خشته‌یان نه‌بات، (نه‌فسی به‌دکار و شه‌یتانی به‌دره‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات له ڕێبازی خوا.